ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەردەم قۆناغێکی نوێدایە

گۆرانکاری گەورە لە تیپەکە روویداوە

Yariga App

یاریگا-

یانەی قوە جوییە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەردەم قۆناغێکی گەورەدایە و گۆرانکاری گەورەی لە تیپەکەی ئەنجامداوە.

هەرچەندە یانەکە دوای رۆیشتنی رەشید جابر راهێنەر و ستافەکە تا ئێستا راهێنەری دەستنیشان نەکردووە بۆ بەرێوەبردنی تیپەکە، کە لە بەردەم بەشداریکردنی چوار پاڵەوانێتی گەورە دایە لە وەرزی نوێدا.

بەفەرمی هەریەکە لە یاریزانان سیپان سەدیق، محەمەد سامی، محەمەد ساڵح گۆڵپارێز، سەعد عەبدولئەمیر، حارس حاتم، محەمەد جواد، محەمەد رەحیم گۆڵپاریز، موجتبا حەسەن، رەسلان حنون گرێبەستەکانیان لەگەڵ تیپەکە نوێکردووە.

وبەفەرمی یانەکە لەگەڵ هەریەکە لە یاریزانان عەباس فوزی لە یانەی غەراف و کەرار عەلی لە یانەی قاسم و موسلم موسی لە یانەی مینا و موراد محەمەد لە یانەی زەورا گرێبەستیان لەگەڵیان واژووکردووە و هەروەها ئەحمەد جاسم راهێنەری گۆڵپارێز گرێبەستەکەی نوێکرایەوە.

زیاتر لە حەفت یاریزان تیپەکەیان بەجێهێشتووە و پەیوەندیان بە یانەکانی دیکە کردووە ئەویش هەریەکە لە پیشەگەری عوممانی عیسام سوبحی چووە خولی تایلەندی و پیشەگەری نێجیری جیبۆلا چووە یانەی گەرمە و پیشەگەری مۆزمبیقی بەهۆی بوونی پێکان گرێبەستەکەی نوێنەکرایەوە ویوسف فوزی پەیوەندی بە یانەی جۆلان کرد و ئەحمەد سەبری پەیوەندی بە یانەی گەرمە کرد و وگاع رەمەزان.

وهەرەیەکە لە یاریزانان پیشەگەری تونسی هەیسەم جوینی و پیشەگەری یەمەنی حەمزە ریمی و ئەمینۆ عومەر و عەباس عادل نەعمە تائێستا چارەنووسیان لەگەڵ یانەکە دیارنییە.

جێگەی باسە یانەی قوە جوییە لە وەرزی نوێ بەشداری لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی سوپەری عێراق و جامی عێراق و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یەک دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button