گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئینگلتەرا V كرواتیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و كرواتیا رووبەڕوودەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر ئینگلتەرا و كرواتیا لە یاریگای AT&T لە شاری ئارلینگتن لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و كرواتیا لە كۆمەڵەی دوازدەیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی گانا و پەنەما دێن.

هەردوو هەڵبژاردە لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا چوار جار رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، یەكەمیان لە قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی 2018 كاتێک كرواتیا یارییەكەی بردەوە، بەڵام لە سێ رووبەڕووبوونەوەی رابردوودیاندا ئینگلتەرا نەدۆڕاوە.

تۆماس تۆخێل راهێنەرایەتی ئینگلتەرا دەكات و یارییەكەی ئەمشەو یەكەم تاقیكردنەوەی قورسی 18 مانگی رابردووی كاركردنی راهێنەرەكەیە.

كرواتیا لە پاڵەوانییەتیە گەورەكاندا هەمیشە لە سەرووی پێشبینیەكانەوە بووە بەڵام تەمەن كاریگەری لە پێكهاتەی ئێستای زلاتكۆ دالیچی راهێنەر هەیە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

تینۆ لیڤرامینتۆ بەهۆی پێكان لە لیستی یاریزانەكانی ئینگلتەرا دوورخرایەوە و چالۆبا جێگای گرتەوە.

كرواتیا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا

پیكفۆرد

جەیمس، ستۆنس، گێی، ئۆرایلی

ئەندێرسن، رایس

مادویكێ، بێڵینگهام، گۆردن

هاری كەین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كرواتیا

لیڤاكۆڤیچ

شوتالۆ، ڤوسكۆڤیچ، ڤاردیۆڵ

ستانیشیچ، مۆدریچ، كۆڤاسیچ، پێریسیچ

سوچیچ، موسا، باتورینا

بابەتی زیاتر

Back to top button