دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ سعوودیە واز لە رافینیا ناهێنێت و ریال مەدرید ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی دیاز دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
تۆتنهام بۆ گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ململانێی ئارسیناڵ و مان سیتی دەکات و پێشبینی دەکرێت نیوکاسڵ یونایتد نرخی ئەو یاریزانە بە 100 ملیۆن پاوەند دەستنیشانبکات – تێلێگراف
مۆرینیۆ پلانی داناوە بە ئۆفەرێکی 80 ملیۆن پاوەندیی گرێبەست لەگەڵ روبن دیاز، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی واژۆ بکات – میرەر
مانچێستەر سیتی بە 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری مارکوس راشفۆرد دەبێت – ESPN
ئارسیناڵ لەگەڵ مانو کۆنێ، بەرگریکاری فەڕەنسی لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، بەڵام هێشتا لەگەڵ رۆما رێکنەکەوتووە و یانە ئیتاڵییەکە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، ئەستێرەی لایپزیگ چڕکردووەتەوە و ئاندۆنی ئیراولا لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە سوورە – تیم تۆک
مانچێستەر سیتی و چێڵسی پەیوەندییان بە مارکۆ پالێسترا، بەرگریکاری ئاتاڵانتا کردووە – سکای ئیتاڵیا
هیلالی سعوودی جارێکی دیکە پەیوەندی بە رافینیا کردووە بەڵام هێرشبەرە بەڕازیلییەکە تاوەکوو دوای مۆندیال بڕیار لەسەر داهاتووی نادات – گڵۆبۆ
ئێڤەرتن دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لویس ئۆپێندا، بەرگریکاری یوڤێنتوس واژۆ بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
لیدز یونایتد و نۆتینگهام فۆڕێستیش گرنگی بە گواستنەوەی لویس ئۆپێندا دەدەن – تیم تۆک
ئینتەر میلان گرنگی بە گواستنەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید دەدات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
بڕایتن ئامادە نییە 60 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی لوکا ڤوسکۆڤیچ، بەرگریکاری تۆتنهام جەرج بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
پاریس ئێف سی دەیەوێت لیام رۆسۆنیۆر، راهێنەری پێشووی چێڵسی بگوازێتەوەە – لێکیپ