گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەو ریکۆردەی بە خەیاڵی کەسدا نەدەهات ڤۆزینهای گۆڵپارێزی کەیپ ڤێردی تۆماریکرد

Yariga App

یاریگا –

کەیپ ڤێردی مێژووی نووسیەوە کاتێک لە یەکەم بەشداریی خۆیاندا لە مۆندیال و لە یەکەم یارییاندا لەو پاڵەوانێتیەدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ ئیسپانیا یەکسانبن و خاڵێک لە یەکێک لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان وەربگرن.

هەردوو هەڵبژادە کەوتوونەتە کۆمەڵەی هەشتەم لەپاڵ هەڵبژاردەکانی دیکەی وەک سعوودیە و ئوروگوای. بەو خاڵە، کەیپ ڤێردی خواست و پاڵنەری بۆ دروستبووە بەرامبەر ئوروگوای و سعوودیە بەهەمان رۆحیەتەوە دەربکەون تا مەحاڵ بکەنە ڕاستی و خۆیان بگەیەننە قۆناخی دواتر.

جیا لە رۆحیەتی پێکەوەیی و بەکۆمەڵی تیمە تازەکەی مۆندیال، ئەوەی بەرامبەر هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئەستێرەکانی ئیسپانیای دەدایەوە ڤۆزینهای گۆڵپارێز بوو.

ڤۆزینها یەکێکە لەو تەنها هەشت یاریزانەی مۆندیالی 2026 کە تەمەنیان گەیشتووەتە +40 ساڵ و بەشداریی دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ڤۆزینها بووە یەکەمین گۆڵپارێز بەدرێژایی مێژووی جامی جیهانی بە تەمەنی 40 ساڵیەوە بەشداریی بکات و لە یەکەمین یاریی خۆیدا لە پاڵەوانێتیەکە گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت (کلین شیت).

تا فیکەی کۆتایی یارییەکە، ڤۆزینها توانی بەرپەرچی 7 شووتی ئیسپانیەکان بداتەوە و بیانگەڕێنێتەوە کە هەندێکیان زۆر مەترسیداربوون بۆ سەر تۆڕی کەیپ ڤێردی.

بەهۆی لێهاتووییەکەیەوە لەو یارییە و وەرگرتنی خاڵێک لە مۆندیال، ڤۆزینها خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button