گرنگترینمۆندیالی 2026

یەکەم قوربانی مۆندیال؛ راهێنەرێک دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی تونس سەبری لەمووشی، راهێنەری فەڕەنسی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دوورخستەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو رۆمان مۆلینا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی تونس لە یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیال 5-1 بە سوید دۆڕا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی تونس بڕیاریدا دەستبەجێ سەبری لەمووش لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دووربخاتەوە.


فیدراسیۆنی تۆپی پێی تونس ئێستا کار لەسەر دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی نوێ بۆ هەڵبژاردەکە دەکات و دەیەوێت دەستبەجێ راهێنەری نوێ دەستنیشان بکات.

سەبری لەمووشی یەکەم راهێنەرە لە مۆندیالی 2026 لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و دوای تەنیا یەک یاریی ماڵئاوایی لە تونس دەکات.

Back to top button