حکومەتی غانا لەسەر رێگری کەنەدا لە چوونەژوورەوەی تۆماس پارتی بێدەنگی شکاند

یاریگا –
لێکەوتەکانی رەتکردنەوەی داواکاریی بۆ وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن یاریزان و شاندی هەڵبژاردەکانی جیهان بۆ نێو خاکی ئەمریکا و کەنەدا بەردەوامیی هەیە کە دوایین قوربانی ئەو رێکارە توندانە تۆماس پارتی ئەستێرەی گانایی بوو.
گانا لە کۆمەڵەی 12 دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، کڕواتیا و پەناما. بلاک ستارز کە لە شاری بۆستنی ئەمریکا ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردبوو، بۆ یەکەمین یاریی خۆیان لە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا رووبەڕووی پەناما دەبنەوە. بۆ ئەو یارییە حکومەتی کەنەدا داخوازییەکانی تۆماس پارتی بۆ وەگرتنی ڤیزا رەتکردەوە.
گرفتەکانی پێنەدانی ڤیزا بەردەوامیی هەیە؛ ئەستێرەیەکی بەناوبانگی ئەفریقی یاوەری هەڵبژاردەی ناکات
لە یەکەمین کاردانەوەی فەرمیدا لەلایەن حکومەتی گاناوە، کۆفی ئادامزی وەزیری وەرزشی ئەو وڵاتە رەخنەی توندی ئاراستەی کەنەدا کرد و وتی
کەنەدا یاساکانی خۆی وا وەردەگێڕێت بەوەی کە سزا یەکسانە بە تاوان. ئەوان بە حیساب وادادەنرێن کە وڵاتی رۆحی دێمۆکراسی و بنەماکانی یاسان.
لە بارەی رپڵی فیفا کە شەوی رابردوودا دوای روداوەکە یەکێتیەکە بێلایەنی خۆی سەلماندەوە لە هەمبەر گرفتە باوەکانی ڤیزا، کۆفی وتی
زۆر نیگەرانم لە هەڵسوکەوتەکانی فیفا لە هەمبەر چارەسەکردنی دۆخی لەم جۆرە کە مۆندیالی 2026 سەریهەڵداوە. پێموایە فیفا بەخراپیی مامەڵە لەگەڵ زۆر شتدا دەکەن.
CdM 2026 : le gouvernement du Ghana sort du silence pour Thomas Partey https://t.co/OBAgl0kWwc
— Foot Mercato (@footmercato) June 13, 2026



