
یاریگا –
ئەم مۆندیالی 2026ی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا دوایین تەختی شانۆیە بۆ ئەفسانەیەکی تۆپی پێ.
بەگوێرەی زنیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، وازهێنانی لوکا مۆدریچ لە یاریکردن لە هەرکاتێک نزیکترە.
رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە کە ئەگەر هیچشێکی چاوەڕواننەکراو روونەدات، ئەوا ئەم مۆندیالە دەبێتە کۆتا پاڵەوانێتی بۆ ئەفسانە کرواتیەکەی یانەکانی تۆتنهام و ریال مەدرید و ئێستای ئەیسی میلان.
مۆدریچ کە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، بۆ یەکەمین جار لە رێگەی یانەی دینامۆ زەگرەبی وڵاتەکەیەوە کاروانی پیشەگەرێتی دەستپێکرد. دیارترین ماوەی یاریکردنی کە ناوبانگی خۆی وەک ئەفسانەیەک بە جیهانی تۆپی پێدا بڵاوکردەوە لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید بوو لە 2012-2025 کە نزیکەی 30 نازناوی بردەوە. لەنێویاندا 4 خولی ئیسانی و 6 چامپیۆنزلیگ.
مۆدریچ یەکێکە لەو 4 یاریزانەی ئەم مۆدیاله کە شەشەمین جارە بەشداریی لە پاڵەوانێتیەکەدا دەکەن لەوەتەی وەشانی 2026ی ئەڵمانیا.



