تەواو؛ ئالان ماکسیمین لەگەڵ یانەی داهاتووی گەیشتە رێککەوتن
تەنیا شەش مانگ لە لانس مایەوە

یاریگا –
دوای بەسەربردنی شەش مانگ لە یانەی لانس، یاریزانی فەرەنسی ئالان سانت ماکسیمین دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پەیوەندی بەو خولەوە دەکات.
بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، یانەی چارلۆت گفتوگۆی لەگەڵ ئالان ماکسیمین و نوێنەرانیدا کردووە بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن و واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە فەرەنسییەکە. یانە ئەمریکییەکە ئێستا زۆر نزیکە لە بەدیهێنانی ئامانجەکەی.
دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لانس، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس، فابریزیۆ رۆمانۆ، هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵەکە رازی بووە پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەوە بکات و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، ماکسیمین بۆ ماوەی سێ ساڵ رێککەوتنی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە کردووە و پشکنینە پزیشکییەکانی لە لەندەن کردووە.

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئالان ماکسیمین وەکوو یاریزانێکی دەستنیشانکراو تۆمار دەکرێت، یەکێک لەو سێ یاریزانەی لە هەر تیمێکی خولی ئەمریکیدا کە رێگەیان پێدەدرێت مووچەکەیان لە سەقفی مووچەی خولەکە زیاتر بێت.



