یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر دۆخی نێیمار بڵاوکردەوە

یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر دۆخی نێیمار دا سیلڤا بڵاوکردەوە و کۆتایی بە ترس و نیگەرانییەکان هێنا.
ئەگەرچی کارلۆ ئانچیلۆتی نێیماری بۆ مۆندیالی 2026 بانگهێشتکرد کە هێشتا دەنگۆ هەبوو کە بەتەواوەتی لەو پێکانەی چاک نەبووەوە ماوەیەکە بەرۆکی گرتبوو، ستافی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەردەوامبوون لە پشکنین و چاودێریکردنی دۆخی گۆڵکاریی مێژووییان. ئەوە بەتایبەت کە نێیمار لە هیچ لەو دوو یارییە دۆستانەی ئامادەکاریی بەرامبەر پەناما و میسڕ لە 1 و 7ی ئەم مانگە بەشداریی پێنەکرا.
لە بەیاننامەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا هاتووە
ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی MRI بۆ نێیمار ئەنجامدراوە، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە بەرەوپێشچوونی باش لە پێکانەکەیدا هەیە.
بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر، نێیمار رێنامییەکانی ستافی پزیشکی هەڵبژاردەکە جێبەجێدەکرا کە وەک پلانی ئامادەکردن بۆ چارەسەر بۆی دابینکراوە.
سامبا لە کۆمەڵەی سێیەم دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی مەغریب، هایتی و سکۆتلەند.
🚨ÚLTIMA HORA🚨
👀🇧🇷 “Neymar fue sometido a una resonancia magnética este lunes. El examen indicó una buena evolución en su tratamiento”. pic.twitter.com/CSmN9RYqKs
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) June 8, 2026



