100 ملیۆن بێنن؛ حەوت یانەی گەورە ململانێی گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز دەکەن
ئارسیناڵ نزیکترین یانەیە..

یاریگا –
ئاستۆن ڤێلا نایەوێت لەم هاوینەدا مۆرگان رۆجەرز بفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەی چەند یانەیەکی گەورە، بە تایبەتی ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مۆرگان رۆجەرز لەم هاوینەدا یەکێک دەبێت لە گەرمترین ناوەکانی بازاڕی گواستنەوە. چەند یانەیەکی گەورەی وەکوو ئارسیناڵ، چێڵسی، لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
Aston Villa would love to keep Morgan Rogers for another season, particularly having qualified for the Champions League. Yet there is an acceptance that, to comply with financial regulations, Villa will have to look at player sales to help.
This has been discussed with Unai… pic.twitter.com/3iRv45kWdt
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) June 3, 2026
بەڵام ئاستۆن ڤێلا نایەوێت دەستبەرداری ببێت، چونکە رۆجەرز چەکێکی سەرەکی پلانەکانی ئۆنای ئیمرییە و تاوەکوو هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، هەرچەندە یانەکە رووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە، ئەو یاریزانەش گرانبەهاترین یاریزانی تیمەکەیە و بە فرۆشتنی زۆرێک لە کێشەکانیان چارەسەر دەبێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رۆجەرز خۆی لە یانەکەی ناڕازی نییە و داوای رۆیشتنی نەکردووە، بەڵام کەسە نزیکەکانی پێیان وایە ئەم هاوینە باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەتر بکات. ئەگەر ڤێلا ناچاربێت گفتوگۆی فرۆشتنی بکات ئەوا هاوشێوەی فرۆشتنی جاک گریلیش داوای ئۆفەرێکی 100 ملیۆن پاوەندی دەکات.
تاوەکوو ئێستا تەنیا ئارسیناڵ پەیوەندی بە نوێنەرانی یانەکە کردووە و لە دۆخی یاریزانەکەی پرسیووە، بەڵام هیچ گفتوگۆیەکی فەرمییان نەکردووە.



