ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

کورسییەکانی عێراق لە جامی یانەکانی کەنداو زیاد کران

ژماره‌ی یانه‌كان بووه‌ 16 یانه‌

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی کەنداو بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی یانەکانی عێراق داوە. بەپێی بڕیارە نوێیەکە، ژمارەی کورسییەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتووی پاڵەوانێتی جامی یانەکانی کەنداو لە یەک کورسییەوە بۆ دوو کورسی زیاد کراوە.

کام یانانە دەبنە نوێنەری عێراق؟

سیستەمی نوێی بەشداریکردن  له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی كه‌نداو جیاواز ده‌بێت به‌شیوه‌یه‌ك، ئەگەر یانە پاڵەوانەکە بەشداری لە خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا بکات، ئەوا کورسییەکە دەدرێتە یانەکانی تری دوای خۆی لە ڕیزبەندی خولەکەدا. کورسی دووەمیش بۆ ئەو یانەیە دەبێت کە پلەی سێیه‌م یان چواره‌می خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێناوە، بەو مەرجەی لەو وەرزەدا بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەکی تری ئاسیایی نەکردبێت.

گۆڕانکاری لە شێوازی پاڵەوانێتییەکە

ئەم بڕیارە تەنیا بۆ عێراق نییە، بەڵکو یەکێتیی کەنداو بڕیاریداوە ژمارەی یانە بەشداربووەکان لە 8 یانەوە بۆ 16 یانە زیاد بکات. بەمەش یارییەکان بە شێوازی چوار کۆمەڵە بەڕێوەدەچن و هەر کۆمەڵەیەک چوار یانە لەخۆدەگرێت، ئەمەش وادەکات کێبڕکێکان بەهێزتر و سەرنجڕاکێشتر بن.

بۆچی عێراق دوو کورسی پێدرا؟

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە یانە عێراقییەکان لەم ساڵانەی دواییدا ئاستێکی به‌رزیان لە جامی کەنداو پێشکەش کردووە. مێژووی بردنەوەی نازناوەکە لەلایەن یانەی دهۆک و درەوشانەوەی بێوێنەی یانەی زاخۆ لە وەرزی رابردوودا، کە توانی سەرکردایەتی کۆمەڵەکەی بکات  بگاته‌ قۆناخی پێشكۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button