ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی یامال ئاشكرا ده‌كرێت

بۆ یه‌كه‌م یاریی مۆندیال ئاماده‌ ده‌بێت؟

Yariga App

یاریگا –

لامین یامالی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا خەریکە بە تەواوی پێکانەکەی تێدەپەڕێنێت و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە یەکەم یاریی ماتادۆرەکان لە مۆندیالی 2026 بەشداری بکات.

مەترسیی له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی

یامال لە 22ـی نیسانی رابردوو لە یاریی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لە بەستەرەکانی پشتەوەی رانیدا تووشی پێکان بوو، لە سەرەتادا گومانێکی زۆر هەبوو كه‌  بەهرەمەندە تەمەن 19 ساڵانەكه‌ بتوانێت به‌شداری مۆندیال بكات، بەڵام لویس دێلافوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا، بانگهێشتی مۆندیالی كرد.

سپۆرت دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

هەرچەندە دێلافوێنتێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشدارییکردنی یامال لە یارییەکانی سەرەتادا نەدراوە، بەڵام رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی رایگه‌یاند، یامال بە شێوەیەکی ناوازە  مه‌شقه‌كان ده‌كات و له‌ پێكانه‌كه‌ی  چاکبووەتەوە و ئێستا مەشق و راهێنان دەکات.

نهێنی چاکبوونەوە خێراکەی

راپۆرته‌كه‌ ئاماژە بەوە دەکات کە پابەندبوونی تەواوی یامال بە رێنماییە پزیشکییەکان و ئەنجامدانی مەشقە تایبەتەکان لە هۆڵی وەرزشی، هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەوەی پێش کاتی دیاریکراو بگەڕێتەوە. ئێستا باری دەروونی یاریزانەکە زۆر باشه‌ و ئامادەیە بۆ یارییه‌كانی مۆندیال.

خشتەی یارییەکانی ئیسپانیا

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆمەڵەی خۆیدا یارییه‌كانی به‌م شێوه‌ن؛

  1. 15ـی حوزەیران: بەرامبەر کەیپ ڤێردی

  2. 21ـی  حوزەیران: بەرامبەر سعوودیە.

  3. 27ـی حوزەیران: بەرامبەر ئۆرۆگوای.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ یامال له‌ یه‌كه‌م یاریی مۆندیال ئاماده‌یه‌ به‌ درێسی ئیسپانیا یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌ مۆندیال بكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button