ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت پێش مۆندیال گرێبەستێک یەكلاییبكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت پێش دەستپێكردنی یارییەكانی جامی جیهانی 2026 گرێبەستی ماركۆس راشفۆرد یەكلاییبكاتەوە.

راشفۆرد لە هاوینی رابردوو بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و یانە كەتەلۆنییەكە بڕگەیەکی لە گرێبەستەكەیدا زیادكردووە كە دەتوانێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكە بكڕێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆک سپۆرت، دیكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا گفتوگۆكانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەستپێدەكاتەوە و دەیەوێت پێش مۆندیال گرێبەستەكە یەكلاییبكاتەوە.

بارسێلۆنا دەزانێت ئەگەر پێش کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی لە 30ی حوزەیران گرێبەستی کڕینەوەی واژۆ نەکات، ئەوا ناچار دەبێت بچێتەوە ناو خولێکی نوێی دانوستاندنەوە، هەروەها بەهۆی بانگهێشتکردنی بۆ لیستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئەگەری ئەوە هەیە نرخی ئەم یاریزانە 28 ساڵانە لە ئەگەری درەوشانەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بەرز بێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە کە هەوڵەکانی دیکۆ بۆ نوێکردنەوەی ماوەی خواستنی یاریزانەکە بۆ ساڵێکی دیكەش شکستیهێناوە، بۆیە ئەگەری زۆرە یانە کەتەلۆنییەکە ناچار بێت بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بە یانە ئینگلیزییەکە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button