ئیسپانیاگرنگترین

سێ ئەستێرەی ریال مەدرید بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆیان نەکردووە

Yariga App

یاریگا

ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکردووە.

رادیۆی کادینا کۆپێ ئاشکارایکردووە، ڤینیسیۆس جونیۆر بە هۆکارێکی تایبەت مۆڵەتی لە ریال مەدرید وەرگرتووە و بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە، ماڵپەڕی ئۆکەی داریۆش ئاشکرایکردووە، ڤینی لە یارییەکەی سێڤییا هەستی بە هەندێک ئازار کردووە، بۆیە ریال مەدرید پشووی پێدەدات و بەشداریی یارییەکەی بیلباو ناکات بۆ ئەوەی بۆ مۆندیال مەترسی لەسەر دروست نەبێت.

کۆپێ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆرێلیەن چوامێنی، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی هەستی بە ئازار کردووە و بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە، سبەی دووبارە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بزانن بەشداریی یارییەکەی بیلباو دەکات ئاخود نا.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ترێنت ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ریال مەدرید بەهۆی هەندێک هەوکردن بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە.

شەممە 23ـی ئایاری 2026 ریال مەدرید لە کۆتا یاریی ئەم وەرزەی لالیگا لە بێرنابیۆ میوانداری بیلباو دەکات و یارییەکە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button