ئه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیال

سیستەمە نوێیەکەی یوێفا چییە و چۆن هەڵبژاردەکان دەگەنە مۆندیالی 2030؟

هەموو شتێک دەربارەی سیستەمە نوێیەکەی یوێفا بزانه‌

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بە فەرمی بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٣٠ پەردەی لەسەر سیستەمێکی نوێ  لادا . ئەم هەنگاوە کە بە ئیلهام وەرگرتن لە “سیستەمی سویسری شێوازی نوێی چامپیۆنز لیگ داڕێژراوە، ئامانجی گۆڕینی روخساری کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانە لە کیشوەری ئەورووپا.

کۆتاییهاتن بە یارییە بێهێزەکان

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی سیستەمی پێشوو، رووبەڕووبوونەوەی تیپە زۆر بەهێزەکان بوو لەگەڵ تیپە زۆر لاوازەکان، کە زۆرجار بە ئەنجامی گەورە و بێزارکەر (وەک بردنەوەی فەرەنسا 14-0 لە جبرەلتار) کۆتایی دەهات. یۆێفا بۆ چارەسەری ئەمە، هەڵبژاردەکان بەسەر دوو ئاستی جیاوازدا دابەش دەکات.

پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2030 بە چ شێوازێک دەبێت؟

1. ئاستی یەکەم 

  • ژمارەی تیپەکان: 36 هەڵبژاردەی یەکەمی ریزبەندی ئەورووپا لەخۆدەگرێت.

  • دابەشکاری: دەکرێن بە 3 کۆمەڵەی گەورە، کە هەر کۆمەڵەیەک 12 هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت.

  • سیستەمی یارییەکان: هەر هەڵبژاردەیەک تەنیا ٦ یاری ده‌كات، بەڵام دژی شه‌ش رکابەری جیاواز (3 یاری لە ناو یاریگای خۆی و 3 یاری لە دەرەوە). رکابەرەکان لە رێگەی تیروپشکەوە دیاری دەکرێن.

  • سەرکەوتن: یەکەمەکانی کۆمەڵەکان راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال، ئەوانی تریش دەچنە قۆناخی پاشکۆ.

2. ئاستی دووەم:

  • ئەو 18 هەڵبژاردەیەی ریزبەندییان نزمە کێبڕکێ دەکەن و هێشتا چانسی ئەوەیان دەبێت لە رێگەی پاشکۆوە بگەنە خەونە گەورەکەیان.

گۆڕانکاری لە نه‌یشنزلیگ

هاوشانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، یۆێفا دەستکاری خولی نەتەوەکانیشی کرد کە بڕیارە لە وەرزی 2028-2029 جێبەجێ بکرێت:

  • کەمکردنەوەی ئاستەکان: ئاستەکان لە 4 پلەوە کەم دەکرێنەوە بۆ 3 ئاست كه‌ پێك دێت له‌ (A, B, C).

  • دابەشکاری نوێ: هەر ئاستێک تەنیا 18 هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت، کە دابەش دەبن بەسەر 3 کۆمەڵەی 6 تیپی

ئەلێکساندەر چیفرین، سەرۆکی یوێفا، ئاشكرایكردووه‌، یارییە بێهێزه‌كان ناهێڵێت؛ واتە ئەو یارییانەی کە هیچ سوود و کاریگەرییەکیان لەسەر ریزبەندی نییە. هەروەها دڵنیایی دا کە ئەم گۆڕانکارییە هیچ یارییەکی زیادە ناخاتە سەر خشتەی یاریزانان، بەڵکو تەنیا جۆری کێبڕکێکان بەهێزتر دەکات.

بەم هەنگاوە، یۆێفا دەیەوێت هەموو یارییەکی پاڵاوتنەکان بکاتە یارییەکی چارەنووسساز و بینەری زیاتر بۆ یاریگاکان و شاشەی تەلەفزیۆنەکان رابکێشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button