ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی دیکەی ئەوروپا دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا

هەوڵەکانی یانە مەدریدییەکە دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سێلڤا، ئەو ناوەیە کە ئێستا یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە چڕی کار لەسەر گواستنەوەی دەکات بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئانتوان گریزمان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سیلڤا دەستپێکردووە.

خۆرخێ مێندێس، بەڕێوەبەری کارەکانی سیلڤایە و یاریزانەکە ئەم هاوینە وەکوو یاریزانێکی سەربەست و بە بێ هیچ تێچوویەکی گواستنەوە یانەکەی جێدەهێڵێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانی بازاڕی گواستنەوە. ئاتلێتیکۆ لەم پێناوەدا رووبەڕووی کێبڕکێیەکی قورس دەبێتەوە لەگەڵ یانەکانی بارسێلۆنا، میلان، یوڤێنتوس و چێڵسی، بەڵام یاریزانەکە بە تەواوی ئاگاداری پڕۆژەکە یرۆخی بلانکۆسە.

بێرناردۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە 459 یارییدا 77 گۆڵی کردووە و 76 ئەسیستی هەیە. رۆیشتنی گریزمان تەنیا لەدەستدانی گۆڵ نییە، بەڵکوو لەدەستدانی سەرکردەیەکە کە دێگۆ سیمیۆنی دەیەوێت لە بێرناردۆدا بیدۆزێتەوە.

چەکی بەهێزی ئاتلێتیکۆ لەم دانوستانەدا ئەوەیە کە ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە دەکاتە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە. ئەمە شتێکە لە یاریگای کامپ نۆو ئەستەمە بەهۆی بوونی لامین یامال، لە کاتێکدا یۆڤێنتۆس و میلان دەیانەوێت تەنیا بۆ دووبارە بونیادنانەوەی تیپەکانیان دوای وەرزێکی خراپ بەکاریبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button