عێراقکوردستان

راهێنەری هەولێر باسی لە داهاتووی خۆی و چەند یاریزانێکی تیپەکەی دەکات

هەولێر لە یاریی لووتکەدا دەبێتە میوانی شوڕتە

Yariga App

یاریگا –

پێش رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر شوڕتە، راهێنەری هەولێر باس لە داهاتووی خۆی و چەند یاریزانێکی تیپەکەی دەکات.

لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوارشەممە ( 20ـی ئایاری 2026 ) لە یاریگای قەفەس شوڕتە و هەولێر کاتژمێر 8ـی شەو رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، تەواوی یاریزانانی هەولێر بۆ یارییەکە ئامادەن، شێرزود تەیمیرۆڤ هێرشبەری تیپەکە و گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێڕاق گەیشتە بەغدا و بەشداری دوایین مەشقی تیپەکەی کرد.

باسم قاسم، دەربارەی ئامادەکارییان بۆ یارییەکە گووتی:

ئامادەکاری باشمان کردووە، یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدان، وێڕای قورسی یارییەکە بەڵام دەمانەوێت ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین و بەلایەنی کەم لە ریزبەندی سێیەم جێگیر بین، چونکە مانەوە لەم ریزبەندیە واتای بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیەکی دەرەکی لە وەرزی داهاتوو.

راهێنەری هەولێر دەربارەی مانەوەی خۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی ئیمپڕاتۆر و مانەوەی بەشێک لە یاریزانەکانیش رایگەیاند:

نامەوێ لێتان بشارمەوە، بەشێک لە یاریزانەکان گرێبەستیان لەگەڵ یانەی تر واژۆکردووە، کارگێڕی هەولێر هەرچی زووە دەبێ گرێبەستی هەندێ یاریزان نوێ بکاتەوە، دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نیە، بەڵام هەنگاومان ناوە و پێشینەی من یانەی هەولێرە، بۆیە بەرێژەیەکی زۆر بۆ وەرزی داهاتووش بەردەوام دەبم، لە ئەگەری رێکنەکەوتنم ئەوا نزیکم گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی بەغدا واژۆبکەم.

بە سەرکەوتن لەم یارییەدا، بە رێژەیەکی زۆر هەولێر بەشداری پاڵەوانیەتیەکی دەرەکی دەکات لە وەرزی داهاتوو، هەولێر بە 70 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمە و شوڕتە بە 76 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button