دێکۆ لەگەڵ بریکارێکی گەورەی یاریزانان کۆدەبێتەوە
لە بارسێلۆنا چاویان بەیەک کەوتووە

یاریگا –
لە جووڵەیەکی خولەکەکانی کۆتایی لە بارسێلۆنا، دێکۆ لەگەڵ بریکارێکی ناوداری یاریزانان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، ئەم بەیانییە دێکۆ لە هۆتێلێک لە بارسێلۆنا لەگەڵ عەلی بارت کۆبووەتەوە. کۆبوونەوەکە کورت بووە و بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی کە لەوێ بوون، زیاتر شێوازێکی فەرمی و ئاسایی هەبووە.
عەلی بارت، بریکارێکی ناسراوی جیهانیی تۆپی پێ لە ئەوروپا و دامەزرێنەری ئاژانسی وەرزشیی ئێپیک، بۆ چەند کۆبوونەوەیەک کە لە رۆژانی پێشوودا پلانیان بۆ دانرابوو، لە بارسێلۆنا بوو و ئەو دەرفەتەی قۆستەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دێکۆ کۆببێتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵیدا هەیە.
لە راستیدا هەر کاتێک ئەو بریکارە سەردانیی بارسێلۆنا دەکات، بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەریی وەرزشیی بارسێلۆنا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بازاڕ و ئاگاداربوون لە دۆخە جیاوازەکان.

هەر چۆنێک بێت، سەرنجی کۆبوونەوەکە لەسەر هیچ گواستنەوەیەکی دیاریکراو نەبوو. تەنیا گفتوگۆیەکی کورت بوو بۆ پێداچوونەوە بە سیناریۆ جیاوازەکانی بازاڕ و ئەو جووڵانەی لە هاویندا ئەگەریان هەیە، بەتایبەتی لەم ساتەدا کە بەشی وەرزشیی بارسێلۆنا سەرقاڵە.
چاوەڕوان دەکرێت بریکارەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گەشتئ مەدرید بکات، چونکە بریکاری یاریزانی ئاست بەرزی وەکوو دین هاوسنە.
بریکاری کارەکانی نیکۆلاس جاکسن
لەنێوان ئەو یاریزانانەی کە عەلی بارت بریکاریانە، نیکۆلاس جاکسۆن هەیە، یەکێک لە دیارترین یاریزانەکان کە لە لایەن ئاژانسەکەوە نوێنەرایەتی دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەر جووڵەیەکی کە ئە ئەگەری هەبێت هێرشبەرەکە بگرێتەوە بە زۆر ئاڵۆز دادەنرێت و بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی کە راوێژیان لەگەڵ کراوە، بارسێلۆنا لە هیچ کاتێکدا پرسیاری دەربارەی ئەو یاریزانە نەکردووە.
هێرشبەرەکە ئەم وەرزەی بە خواستن لە بایرن میونشن بەسەر برد، بەڵام ئێستا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ چێڵسی،

ئەو یانەیەی کە وەبەرهێنانێکی گەورەی تێدا کرد و لەوێ هێشتا بە گرێبەستێک تاوەکوو ساڵی 2033 پابەندە.
لەم نێوەندەدا، دیکۆ بەردەوامە لە کۆبوونەوەکان و دروستکردنی پەیوەندییەکان لە کاتی پلاندانان بۆ بازاڕی داهاتووی گواستنەوە، لەگەڵ مانەوەی بارسێلۆنا بە ئاگاداریی لەو دەرفەتانەی کە دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا دەربکەون.
ئەم هەفتانە بۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی زۆر جەنجاڵن، کە ئەم دواییانە چەندین گەشتی کردووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی بازاڕی گواستنەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکانیش دێکۆ ئامانجێکی لەپێشینەی روونی بۆ هاوینێکی سەخت هەیە، کە ئەویش جواو پێدرۆیە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، دوای کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنی زۆر، بەڕێوەبەرە وەرزشییە پۆرتوگالییەکە پێی وایە هێرشبەرەکەی چێڵسی هەموو ئەو خاسیەتانەی هەیە، کە پێویستن بۆ ئەوەی ببێتە گرێبەستی داهاتووی بارسێلۆنا.



