
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كۆتایی وەرز ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.
لیڤاندۆڤسكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام رایگەیاند لە كۆتایی وەرز ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.
هەژماری فەرمی بارسێلۆناش لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی لە كۆتایی وەرز راگەیاند.
Came as a star.
Leaves as legend.Thank you, Robert Lewandowski, for every goal, every battle, and every magic moment wearing these colours. Culer forever. 💙❤️ pic.twitter.com/5o35b4NuF3
— FC Barcelona (@FCBarcelona) May 16, 2026
لیڤاندۆڤسكی لە ئینستاگرام نووسیویەتی:
دوای چوار ساڵی پڕ لە ئاڵەنگاری و کاری قورس، کاتی جووڵەکردنە، لە کاتێکدا لێرە دەڕۆم کە هەست دەکەم ئەرکەکەم کۆتایی هاتووە؛ 4 وەرز و 3 نازناو.
هەرگیز ئەو خۆشەویستییە لەبیر ناکەم کە لە یەکەم رۆژەکانمەوە لەلایەن هاندەرانەوە پێم بەخشرا. کاتالوونیا شوێنی تایبەتی منە لەسەر ئەم زەوییە. سوپاس بۆ هەر کەسێک کە لەم گەشتەدا و لەم چوار ساڵە جوانەدا چاوم پێی کەوت. سوپاسێکی تایبەت بۆ سەرۆک لاپۆرتا کە ئەم دەرفەتەی پێبەخشیم تاوەکوو لە باوەڕپێنەکراوترین بەشی کاروانی وەرزشیم بژیم. بارسا گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی کە شایستەیەتی. بژی بارسا، بژی کاتالوونیا.
لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسێلۆنا 191یاریی 119 گۆڵی كردووە و 24 گۆڵی درووستكردووە 7 نازناوی بردووەتەوە.



