دوای لەدەستدانی مۆندیال؛ تێر شتیگن وێستەگەیەکی نوێ دەدۆزێتەوە
راهێنەری جیڕۆنا شتیگن لەگەڵ خۆی دەبات

یاریگا –
مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی، لەبەردەم هاوینێکی یەکلاییکەرەوە و چارەنووسسازدایە بۆ رزگارکردنی کاروانی وەرزشی خۆی دوای وەرزێکی پڕ لە ناخۆشی و بێهیوایی.
رۆژنامەی سپۆرت بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی Voetbal Internationalـی هۆڵەندی بڵاویکردووەتەوە، ئەیاکس ئەمستردام تێر شتیگنی وەکوو ئامانجی سەرەکی خۆی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی بیباتە خولی هۆڵەندی.
🧐 ¿Puerta cerrada para Ter Stegen?
🤝 El portero salió cedido al Girona con el objetivo de recuperar continuidad y sumar minutos competitivos tras perder protagonismo en el Barça, pero una lesión lo truncó todo
✍️ @marcgazquez https://t.co/gFfSTdMHhW
— Diario SPORT (@sport) May 15, 2026
وەرزە شوومەکەی تێر شتیگن؛ لەدەستدانی بارسێلۆنا و بێبەشبوون لە مۆندیال
تێر شتیگن لەم وەرزە رووبەڕووی دۆخێکی ئێجگار سەخت بووەوە؛ لە بارسێلۆنا پێگەی سەرەکی خۆی بۆ خوان گارسیا لەدەستدا، لە بازاڕی زستانەشدا بە ناچاری و بۆ بەدەستهێنانی خولەکی زیاتر رووی لە یانەی جیرۆنا کرد بەو هیوایەی لە پێکهاتەی ئەڵمانیادا بێت بۆ مۆندیالی 2026، بەڵام پێکانێکی کتوپڕ و پێشوەختە هەموو پلانەکانی تێکدا و خەونی مۆندیالیشی لەباربرد. ئێستا کە داهاتووی لە کاتالوونیا نادیارە، ئەیاکس باشترین دەروازەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ لووتکە.
فەلسەفەی ئەیاکس و پێیەکانی تێر شتیگن
ئەیاکس لە مێژوودا هەمیشە لەسەر بنەمای کۆنترۆڵکردنی تۆپ و دەستپێکردنی هێرش لە هێڵی دواوە دروستبووە، بۆ ئەمەش پێویستیان بە گۆڵپارێزێکی خاوەن ئەزموونە کە توانایەکی بێوێنەی لە یاریکردن بە پێ هەبێت و لە ژێر گوشاردا نەشێوێت؛ مەرجێک کە تەواو لەگەڵ تێر شتیگن دەگونجێت.
جۆردی کرۆیڤ، بەڕێوەبەری وەرزشی ئەیاکس، تێر شتیگنی لە پێشەنگی لیستەکەیدا داناوە، لە پاڵ ئینیاکی پێنا گۆڵپارێزەکەی دیکەی بارسێلۆنا کە بە خواستن لە ئێڵچێ بوو.
کۆچی بەکۆمەڵ؛ میشێلیش دەچێتە هۆڵەندا!
ئەو خاڵەی کە ئەم گواستنەوەیە زیاتر لە راستی نزیک دەکاتەوە ئەوەیە کە ئەیاکس لە رێککەوتنی کۆتاییدایە لەگەڵ میشێل، راهێنەری ئێستای جیرۆنا.
بەگوێرەی هەواڵێکی رادیۆ مارکا، میشێل رەزامەندی بە ئەیاکس داوە و لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرز گرێبەستەکەی واژۆ دەکات، چونکە میشێل لە زستان تێر شتیگنی بردبووە جیرۆنا، دەیەوێت لە پڕۆژە نوێیەکەیدا لە هۆڵەنداش بیکاتە کۆڵەکەی سەرەکی، ئەمەش دۆخێکی نموونەیی بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دەڕەخسێنێت تاوەکوو جارێکی دیکە لە ئەوروپا بدرەوشێتەوە.



