ئیسپانیاگرنگترین

جارێکیتر ئێمباپێ لە ساتە هەستیارەکاندا سەرنجی میدیاکان بۆ لای خۆی رادەکێشێ

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا یانەکەی بەدەست کێشە ناوخۆییەکان لەلایەک و ئەنجامە خراپەکانیەوە دەناڵێنێ، کیلیان ئێمباپێ بە پۆستێک هەرا دەنێتەوە.

کیلیان بەهۆی هەستکردن بە ئازار نەیتوانی بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات و لە ماڵەوە و لەبەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەی تەماشای ئەو یارییە چارەنووسسازە دەکات کە بە یەکسانبوونیش بارسێلۆنا دەکاتە پاڵەوانی لالیگا پێش 3 هەفتە لە کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە.

ئێمباپێ لە خولەکی 35ی یارییەکە کا یانەکەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام گرفتارە، ستۆریەک دەکات و دەنووسێت “هالا مەدرید”.

ماوەیەکە ئێمباپێ کەوتووەتەبەر رەخنەی میدیا و کەسایەتیەکانی نزیک لە مەدرید بەهۆی ئەوەی سەرنجی زۆری خستووەتەسەر ژیانی تاکەکەسیی خۆی لە دەرەوەی یاریگا و کات بەسەربردنی ناپێویست لەکاتە سەختەکانی ریال مەدریددا.

دوایین جاریش ناوبراو لەدوای شەڕەکەی چوامینی و ڤاڵڤێردی کە میدیا جیهانیەکانی تەنی، لەنێو ئۆتۆمبیلەکەیدا بینرا بە قاقای  پێدەکەنین شوێنی راهێنانەکەنی جێدەهێشت. ئەوەش وا لێکدرایەوە کە باکی بە گرفتە کەڵەکەبووەکانی مێرێنگی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button