عێراقکوردستان

تەواوی یاریزانەکانی هەولێر بۆ یارییەکەی کارەبا ئامادەن

باسم قاسم: متمانەم بە یاریزانەکان هەیە سێ خاڵ بەدەست بهێنین

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری کارەبا دەکات و بۆ ئەم یارییەش تەواوی یاریزانەکانی هەولێر ئامادەن، باسم قاسمی راهێنەریش متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە.

چوارشەممە ( 6ـی ئایاری 2026 ) لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە، دۆخی یانەی هەولێر لەم یارییەدا لەوپەڕی باشی دایە و تەواوی یاریزانەکان بۆ یارییەکە ئامادەن، تەنها مستەفا قابیل نەبێت کە پێش یارییەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت تا چەند ئامادە دەبێت بۆ یارییەکە.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی یارییەکە و ئامادەکاری یاریزانەکانی گووتی:

تەواوی یاریزانەکان بۆ ئەم یارییە ئامادەن، دەمانەوێت بە پاڵپشتی هاندەران سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنین، کارەبا تیپێکی باشە تایبەت لە دوا یارییدا بەبراوە هەژمار کرا بەرامبەر نەجەف، ئەمەش دەبێتە پاڵپشت بۆیان، بەڵام ئێمە رکابەری سێ پلەی ریزبەندیی پێشەوە دەکەین بۆیە ناکرێ خاڵ لەدەست بدەین، متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە کە سێ خاڵ بەدەست دەهێنن و دڵی هاندەران خۆش دەکەن، هاندەرانیش کاری گەورەیان کردووە شایەنی ئەوەن ئەنجامی باشیان بۆ بەدەست بهێنین.

هەولێر بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نەجەف دەبێتەوە، کارەبا 30 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button