زاخۆعێراقکوردستان

ئەمجەد عەتوان لە هەڵسووکەوتی چەند یاریزانێکی زاخۆ نیگەرانە

زاخۆ بەبێ ئامادەبوونی حەفت یاریزان میوانداری نەفتی میسان دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆ یارییەکەی نەفتی میسان زاخۆ گورزی کوشندەی بەرکەوتووە، ئەمجەد عەتوانیش نیگەرانی خۆی لە بارەی هەڵسوو کەوتی چەند یاریزانێکی تیپەکەی دەربڕی.

لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەینی ( 1ـی ئایاری 2026 ) کاتژمێر 5ـی ئێوارە زاخۆ میوانداری نەفتی میسان دەکات، بۆ ئەم یارییە زاخۆ لە توانای حەفت یاریزانی بێبەش دەبێت، هەریەک لە شێرکۆ کەریم، ئەندرێ چیکیچی، ئێچیتا دیپۆتی لەگەڵ یوسف ئالوسی بە هۆی پێکان و ئەحمەد ئیبراهیم، حەسەن رائید لەگەڵ گابی کیکی بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو بەشداری یارییەکە ناکەن.

ئەمجەد عەتوان، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی ئامادەکاری یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی کرد و گووتی:

ئامادەکارییمان تاڕادەیەک باشە، لە رێگەی ئەم یارییەوە دەمانەوێ هاوسەنگی بۆ تیپەکە بگەڕێنینەوە و سێ خاڵی یارییەکە پێشکەش هاندهرانمان بکەین.

ئەستێرەکەی یانەی زاخۆ دەربارەی کارتە سوورەکانی یاریی رابردوو و چەند رووداوێکی ئەم دواییەی یانەکە، نیگەرانی بەرامبەر بەشێک لە یاریزانانی تیپەکەی دەربڕی:

بەداخەوەم ئەوەی لە یاریی رابردوو روویدا کە سێ یاریزانمان کارتی سووریان وەرگرت، لە ئێستادا کارێکی خراپە چونکە دەمانەوێ ریزبەندیەکی شایستە بۆ زاخۆ بەدەست بهێنین، بەڵێ کارگێڕی و یانە و بەشێک لە هاندەرانیش لە یاریزانەکانمان نیگەرانن، ئەم کارە چەند یارییەکە دووبارە دەبێتەوە تایبەت لە یاریی جەوییە و هەولێر و نەفت، کاردانەوەی ئەحمەد ئیبراهیم بەرامبەر ناوبژیوان نمونەی ئەم دووبارە بوونەوانەیە، پێویستە یاریزان لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا وەکو یەک بێت لە رووی خاوەن کەسایەتیەوە، لەگەڵ بەرپرسانی یانە و یاریزانەکانیش قسەم کردووە، دەبێ ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی یانەکە چارەسەر بکرێت.

زاخۆ بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت، گەڕی داهاتووش لە بەغدا رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە، نەفتی میسانیش 30 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button