ئیسپانیاگرنگترین

جەنگی ناوخۆ لە بێرنابیۆ؛ ئێمباپێ و بێڵینگهام بوونەتە دوژمنی یەکتر

"نە بەرگری دەکات و نە ئەسیست"

Yariga App

یاریگا –

وەرزی ریال مەدرید خەریکە لە لێواری کارەساتێکی گەورەدا کۆتایی دێت، بەڵام ئەمجارە کێشەکە تەنیا لەنێویاریگا نییە، بەڵکوو ژووری جلگۆڕینی یانەکە بووەتە گۆڕەپانی جەنگێکی سارد.

بەگوێرەی راپۆرتێکی Journal du Real، دوای کێشەکانی ڤینیسیۆس و چابی ئاڵۆنسۆ، ئێستا کیلیان ئێمباپێ رووبەڕووی هاوڕێکانی دەبێتەوە.

ئێمباپێ زۆر لە دۆخی یانەکە تووڕەیە و لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا چەندین یاریزانی تۆمەتبار کردووە بەوەی هۆکاری سەرەکیی وێرانبوونی وەرزەکە بوون. ئێمباپێ وا رەفتار دەکات کە تەنیا ئەو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و ئەوانی دیکە کەمتەرخەم بوون، ئەمەش کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی، یەکێکە لەو کەمینە یاریزانانەی کە نەترساوە و رووبەڕووی ئیمباپێ بووەتەوە. بێڵینگهام بە ئاشکرا رەخنەی لە ئاستە لاوازەکانی ئیمباپێ گرتووە و چەندین جار گرژی لە نێوانیاندا دروست بووە. بێڵینگهام پاڵپشتی زۆربەی یاریزانانی تیمی هەیە و ئێمباپێ بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە رووی بەرگرییەوە هیچ هاوکارییەکی تیمەکە ناکات، هەروەها یاریزانێکی خۆپەرستە و تەنیا بیر لە ئامارە کەسییەکانی خۆی دەکاتەوە.

هەروەها بەشێک لە یاریزانانی یانەکە دژی ئەستێرە فەڕەنسییەکە وەستاونەتەوە و دەڵێن لەوەتای کیلیان هاتووەتە هیچ نازناوێکمان نەبردووەتەوە، کەچی ئەو تۆمەتبارمان دەکات!

بابەتی زیاتر

Back to top button