ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترین

شۆڕش لە جیهانی تۆپی پێ؛ فیفا یاسایەکی نوێ دەسەپێنێت

فیفا کورسییەکی هەمیشەیی لەناو یاریگا بۆ لاوەکان تەرخان دەکات

Yariga App

یاریگا –

فیفا ده‌یه‌وێت كار له‌سه‌ر  سەپاندنی بەشداریپێکردنی یاریزانێکی لاوی ئەکادیمیا لە هەر یارییەکدا بكات، ئه‌مه‌ش  رەنگە یاساکانی تۆپی پێ بگۆڕێت و پاڵپشتی بەهرەمەندە تازەپێگەیشتووەکانی جیهان بکات.

ئەنجومەنی فیفا لە میانی کۆبوونەوەکەیدا لە ڤانکۆڤەری کەنەدا، بە کۆدەنگی پڕۆسەی راوێژکاری لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەستپێدەکات بۆ چەسپاندنی ناچارکردنێکی رێکخراوەیی کە یانەکان پابەند بکات ئاماده‌بوونی لانیکەم یەک یاریزان لە دەرچووانی ئەکادیمیا لەسەر چیمەنی یاریگا، له‌گه‌ڵ تیپی پێشكه‌وتووان لە تەمەنی خوار 20 ساڵ یان خوار 21 ساڵ بێت، بەو مەرجەی پێشنیازەکە ساڵی داهاتوو بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی گشتی فیفا.

فیفا یانەکان بەرەو بەهرەمەندە لاوەکان پاڵ پێوە دەنێت

فیفا دەیەوێت بەم هەنگاوە پشت بەستن بە بەهرەمەندە لاوەکان لە بژاردەیەکی هونەرییەوە بگۆڕێت بۆ یاسایەکی رێکخراوەیی ناچارکەر.

پێشنیازەکە داوا دەکات یاریزانێکی خوار 20 یان 21 ساڵ هەمیشە لەناو یاریگا بێت، کە ئەمەش ئاڕاستەیەکە له‌وانه‌یه‌ گۆڕانکارییەکی گەورە لە پاڵەوانێتییەکانی یانەکاندا دروست بکات ئەگەر پەسەند بکرێت.

ئەنجومەنەکە دابەشکردنی دارایی بەسەر 48 فیدراسیۆنە بەشداربووەکەدا زیاد کرد، دوای ئەو گومانانەی کە وڵاتانی بەشداربوو لە مۆندیال دەریانبڕیبوو سەبارەت بە سوودی ئابووری لە سایەی هەڵاوسان و قەیرانەکاندا.

فیفا لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە کە سەرکەوتنی بازرگانی پاڵەوانێتییەکە وای لە ئەنجومەنەکە کردووە سەرچاوە دابەشکراوەکان بەسەر 48 هەڵبژاردەکەدا بە رێژەی 15٪ زیاد بکات.

زیادکردنەکە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی بڕە پارەی بەشداری لە 1.2 ملیۆنەوە بۆ 2.1 ملیۆن دۆلار، بڕە پارەی سەرکەوتن  لە 7.6 بۆ 8.1 ملیۆن دۆلار، هەروەها پاڵپشتی تەرخانکراو بۆ خەرجی شاندەکانی هەڵبژاردەکان بۆ 13.6 ملیۆن دۆلار بۆ هەر هەڵبژاردەیەک بەرزبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button