چامپیۆنزلیگگرنگترین

کەس باسی ناکات؛ هەڵەیەکی ناوبژیوانی لە یارییەکەی پاریس و بایرن روویداوە

شنایدەر باسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

وێسلی شنایدەر باس لە هەڵە ناوبژیوانییەکەی یاریی پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن دەکات کە کەم کەس قسەی لەبارەوە دەکات.

رووبەڕووبوونەوە پڕ لە جۆش و خرۆشەکەی  نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن لە نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ هەموو شتێکی تێدا بوو، لەوانە بڕیارێکی ناوبژیوانی لەلایەن ساندرۆ شێرەر کە جێگەی مشتومڕە و بە گوتەی وێسلی شنایدەر، بە پێی پێویست باسی لێوە نەکراوە.

رووداوەکە لە گێمی یەکەمدا بوو، کاتێک لێدانێکی سزا بۆ بایرن هەژمار کرا دوای رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێو ناوچەی سزا لە نێوان لویس دیاز و ویلیام پاچۆ. شنایدەر پێی وایە هەرگیز نەدەبوو لێدانی سزا هەژمار بکرێت و وەکوو شرۆڤەکارێک گوتی:

ئەوە دیارییەک بوو بۆ بایرن و زۆر سەیرە کە ڤار ناوبژیوانەکەی بۆ پێداچوونەوە بانگ نەکرد. دەتوانیت ببینیت کە لویس دیاز ئەو کەسەیە کە یەکەمجار لە قاچی پاچۆ دەدات، ئەوە روونە. پاشان دیاز دەکەوێت، بەڵام فاوڵەکە لە سەرەتاوە دژی ئەو بوو. لە راستییدا، دەبوو بە پێچەوانە فاوڵ بۆ پاریس سانجێرمان هەژمار بکرابایە. ئەگەر سەیری دووبارەکردنەوەکە بکەیت، دەبینیت دیاز بە دەستی دەدات بە زەوییدا وەکوو ئەوەی بڵێت ‘بە باشی ئەنجامم نەدا’. بە هیچ شێوەیەک چاوەڕێی لێدانی سزای نەدەکرد، ئەمە دیاریی بوو. ئەگەر هێرشبەرێک بزانێت لێدانی سزایە، داوا لە ناوبژیوان دەکات، بەڵام دیاز ئەوەی نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button