ئیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی ریال مەدریدی دابەشکرد؛ کاردانەوەکانی گەڕانەوەی مۆرینیۆ بەردەوامن

سەیرە باسی جۆزێ دەکریت

Yariga App

یاریگا –

مانو کارینیۆ دەڵێت هەستێکی سەیرە کە جۆزێ مۆرینیۆ یەکێک بێت لە بەربژێرە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید.

ناوی ئەو راهێنەرەی کە دەبێتە جێگرەوەی ئالڤارۆ ئاربێلوا لە ریال مەدرید هێشتا نەزانراوە. لە هەفتەکانی دواییدا چەندین بەربژێری جیاواز لە میدیاکاندا دەرکەوتوون، بەڵام هێشتا هیچ شتێک روون نییە. هەرچەندە لەم دواییانەدا بژاردەی مۆرینیۆ هێزی پەیدا کردووە؛ باس لەوە دەکرێت سەرەڕای ئەوەی یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا ماوە، بەڵام ریال مەدرید رەتناکاتەوە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە کە لە ساڵانی دواییدا نازناوی گەورەی بەدەست نەهێناوە، هێشتا جێگەی بایەخی فلۆرێنتینۆ پێرێزە، کە بە دوای کەسایەتییەکی خاوەن دەسەڵاتی بەهێزدا دەگەڕێت لە ژووری خۆگۆڕیندا. هەر بۆیە مۆرینیۆ ئێستا لە پێش ناوی وەکوو یۆرگن کڵۆپ، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و دیدیێ دیشامپەوەیە. بەڵام هەمووان قایل نین بەوەی کە ئەو باشترین هەڵبژاردەیە.

مانو کارینیۆ، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بۆچوونی خۆی ئاشكرا کرد و دەڵێت:

ریال مەدرید هێشتا بە دوای راهێنەردا دەگەڕێت و بۆ ئێستا هیچ پەلەیەکیان نییە، دواتر دەبینین بڕیار لە چی دەدەن. هەموو رۆژێک هەمان ناوەکان دووبارە دەبنەوە، بەڵام بژاردەی زۆر هەن. من مانەوەی ئاربێلوا بە رێژەی 100% رەت ناکەمەوە، هەرچەندە پێم وایە ئەگەری کەمە. سەبارەت بە مۆرینیۆ… بەلامەوە سەیرە. راستە هەندێک کەس تەنیا خودی مۆرینیۆیان ناوێت، بەڵکو ‘رۆحییەتی مۆرینیۆ’ـیان دەوێت. زۆر کەس دەیانەوێت یاریزانەکان رابکەن، بجەنگن و هەوڵی زۆر بدەن، هەروەها راهێنەرێکیان دەوێت کە بتوانێت کۆنترۆڵیان بکات. ئەگەر ئەو بێت، وەکوو هەر کەسێکی دیکە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین، بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت لە ریال مەدرید چۆن شتەکان بۆ مۆرینیۆ کۆتایی هات…
ئەو بووە هۆی دابەشبوونی هاندەران و تەنانەت کێشەشی لەگەڵ یاریزانەکان هەبوو. دڵنیا نیم کە ئەو بۆ ئێستا هێشتا لە ئاستە هەرە بەرزەکەی تۆپی پێدا بێت، بەڵام ئەمە شتێکە زۆرێک لە هاندەرانی مەدرید پێشوازی لێدەکەن. ئەوان سەرکردەیەکی بەهێزیان لە ژووری خۆگۆڕیندا دەوێت و پێیان وایە مۆرینیۆ ئەوەیان پێشکەش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button