ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بێرناردۆ لەلایەن بریکارەکەیەوە پێشکەشی دوو یانەی زلهێز کراوە

لە هیچ کام لە یانەکان ئامانجی سەرەکیی نییە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی رۆیشتنی لە مانچێستەر سیتی لە کۆتایی ئەم وەرزە پشتڕاستکرایەوە، خۆرخێ مێندێزی بریکاری کارەکانی، یاریزانەکەی پێشکەشی هەردوو زلهێزەکەی ئیسپانیا کردووە.

ئەو یەکەم کەس نییە و دوایین کەسیش نابێت، بەڵام بێگومان ئۆفەرەکە سەرنجڕاکێشە. بەگوێرەی رۆژنامەنووسی ناودار، خۆسێ فێلیکس دیاز، لە رۆژانی رابردوودا خۆرخێ مێندێز ناوێکی دیاری پێشکەش بە بریاردەرانی ریال مەدرید کرد، یەکێک لەو یاریزانانەی کە هەمیشە دەدرەوشێتەوە و پێشتر رایگەیاندووە کە لە کۆتایی وەرزدا یانەکەی جێدەهێڵێت. ئەو یاریزانەش بێرناردۆ سیلڤا.

ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە کۆتایی بە سەردەمەکەی لە مانچێستەر سیتی دەهێنێت و هەردوو لا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە گەشتە هاوبەشەکەیان گەیشتووەتە کۆتایی. بێرناردۆ سیلڤا پێی وایە کە هێشتا لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە ئامادەیە بۆ کێبڕکێی ئاستی باڵا و ئامانجی ئەوەیە لە بەرزترین ئاستدا بمێنێتەوە. هەر لەبەر ئەمەشە کە پەیوەندیکردن بە پێکهاتەی ریال مەدریدەوە بۆ وەرزی 2026-2027 وەکوو یەکێک لە ئامانجەکان دانراوە.

سەرەڕای ئەوەش، ئەم ئۆفەرە پلانەکانی ریال مەدریدی نەگۆڕیوە. یانەکە بۆ ئێستا بیر لە گواستنەوەی یاریزانێک ناکاتەوە کە لە دەیەی رابردوودا کەسایەتییەکی سەرەکی بووە لە زۆربەی رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید. لە بینینی ەۆڵی یەکلاکەرەوە لە دوورخستنەوەی تیمەکەی کارلۆ ئانچێلۆتییەوە بگرە تاوەکوو دەگاتە لێدانی سزا و کارتی سوور لە دوایین رووبەڕووبوونەوەیاندا، سیلڤا جێپەنجەی خۆی لەم یارییانەدا جێهێشتووە. هەرچەندە پێزانینی ریال مەدرید بۆ تواناکانی لە یارییکردن جێگەی گومان نییە، بەڵام بۆ ئێستا ئەو بەشێک نییە لە پلانەکانی داهاتوویان.

بێرناردۆ سیلڤای 31 ساڵ کە لە چەندین کاتدا ناوی بە بارسێلۆناوە بەسترابووەوە و ئێستاش پێشکەش بەوانیش کراوە، دوای نۆ وەرز لە سیتی بەردەوامە لە گەڕان بەدوای وێستگەیەکی نوێدا، کە هەمووی لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلادا بووە. بەشداریکردنی لە 46 یاریی لەم وەرزەدا نیشانی دەدات کە ئاستی بە هیچ شێوەیەک دانەبەزیوە.

لە هەمان کاتدا جگە لە مسۆگەرکردنی داهاتووی، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە سەرنجی لەسەر بەردەوامبوونە لە بردنەوەی نازناوەکان لەگەڵ مانچێستەر سیتی. ئەمەش نازناوی پرێمەرلیگ دەگرێتەوە کە پێشووتر وابیردەکرایەوە لەدەستچووە، بەڵام ئێستا کە پێنج یاری ماوە هیوایەک هەیە، هەروەها جامی یەکێتی ئینگلتەرا، کە سیتی نزیکە لە گەیشتن بە یاری کۆتایی و ساوسامپتن لە رێگەیاندایە.

هەموو ئەمانەش بەبێ لەبیرکردنی ئامانجە نێودەوڵەتییەکەی: یارمەتیدانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی پۆرتوگال بۆ بردنەوەی یەکەمین جامی جیهانی، دەستکەوتێک کە تەنانەت لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نەوەکانی سەردەمەکەشی دوور کەوتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button