یاریگا-لیۆنێل مێسی لەگەڵ کیکی سێتینی راهێنەر وەک پێویست گۆڵ تۆمارناکات ئەوەش رەنگدانەوەی گەورەی بەسەر ئەنجامەکانی بارسادا هەبووە.
لیۆ لە گۆڵی ژمارە ٨٠٠ی کاروانی وەرزشی خۆی نزیکبووەتەوە بەڵام سێ یارییە گۆڵی نیە و بارساش لە دوو یارییاندا خاڵی لەدەستداوە. رەنگە ئەمە زۆر جێگەی دڵەراوكێ نەبێت بەڵام لەوکاتەوەی سێتین بووەتە راهێنەرە مێسی لە ١٦ یاریدا بەشداربووە و لە ١٠ یاریدا گۆڵی تۆمارنەکردووە ئەمەش خراپترینی ئەو یاریزانەیە لەگەڵ سەرجەم ئەو راهێنەرانەی کاری لەگەڵ دا کردوون.
تەنانەت لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤دا لەگەڵ تاتا مارتینۆ کە بە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی بارسا دادەنرێت لە مێژووی نوێ دا لیۆ ٤١ گۆڵی تۆمارکرد و یەکێک بوو لە کەمترینەکانی ئەو یاریزانە بەڵام بە ماوەیەکی کەم بەر لە کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ لیۆ ٢٦ گۆڵ کەمتری تۆمارکردووە لەو ساڵە.
ئەفسانە زیندووەکە لەگەڵ کیکی بە رێژەی ٣٧.٥٪ی یارییەکان گۆڵی هەیە لە کاتێکدا لەگەڵ تیتۆ ڤیلانۆڤا ئەو رێژەیە ٧٤٪ بوو، وە لەگەڵ گواردیۆلا لویس ئێنریکی ٦٢٪ بوو.