
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 33 لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:30 بەكاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال مەدرید لەم وەرزەدا نازناوی جامی شا و سوپەری ئیسپانیای لەدەستدا و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگیش لەسەردەستی بایرن میونشن ماڵئاوایی كرد.
لەم وەرزەی لالیگاش لە كۆی 31 یاریی توانیویەتی 22 یاریی بباتەوە و چوا یاریی یەكسان بێت و پێنج یارییش بدۆڕێت.
بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی 9 خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوە دێت.
لە بەرامبەردا دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس هەوڵی مانەوە لە لالیگای ئەم وەرزە دەدات و لە كۆی 31 یاریی هەشت یاریی بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بووە و 14 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ تیبۆ كۆرتوا، راوول ئاسێنسیۆ و رۆدریگۆ رووبەڕووی ئالاڤێس دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بە بێ عەبدولڕەحمان ریباش و بێناڤیدێز رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
لونین
كارڤاخال، میلیتاو، هاوسن، كارێراس
ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام، چوامینی، گولەر
ڤینیسیۆس، ئێمباپێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئالاڤێس
سیڤێرا
پێرێز، ئۆتۆ، ئینریكێز، پارادا، تێناگلیا
ئیبانێز، بلانكا، گوریدی
دیاباتێ، مارتینێز



