ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانی راهێنەر و کاپتنی لیڤەرپوول دوای شکستە قورسەکەیان بەرامبەر مان سیتی

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بەردەوامە لە درێژەدان بە ئەنجامە خراپەکانیان و ئەمڕۆش لە چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا 4-0 بە مانچێستەر سیتی دۆڕان و کرانەدەرەوە.

ئەوە سێیەمین یاریی بوو لەسەریەک رێدز نەتوانێ بردنەوە تۆماربکات. سێ یاریی رابردوویان لە پرێمەرلیگ تەنها خاڵێکیان کۆکردووەتەوە و ئەمڕۆش شسکتی ژمارە 15ی کۆی وەرزەکەیان نۆشی.

لەدوای یارییەکە بێهیوایی و ناڕەزایەتیەکی زۆر بە تۆنی دەنگی ئارنە سڵۆتی راهێنەر و ڤێرجل ڤان دایکی کاپتن بەڕوونی دەردەکەوت. راهێنەرە هۆڵەندییەکە وتی

35 خولەکی سەرەتام بەدڵبوو. بەڵام لەمەودوا دەبێ زۆر زۆر باشتر بەرگری بکەین وەک لە ئەمڕۆ.

یارییەکەی ئەمڕۆ زۆر مایەی بێهواییە، نەک تەنها لەبەر کرانەدەرەوەمان، بەڵکوو لەبەر شێوازی یاریکردنیشمان. ئەمە بێهیواییەکی دیکەبوو بۆ ئێمە.

 

لای خۆیە ڤان دایکی سەرکردەی هۆڵەندی لیڤەر وتی

هەموو بەرپرسیارێتیەکە لەسەرشانی ئێمەیە، چونکە ئەوە ئێمەین لەنێو یاریگادا. قۆناخێکی زۆر سەختە، زۆر بەداخم بۆ هاندەران. بەڵام دەزانین چۆن هەڵدەسووڕێت، بۆیە دەبێ شانبەشانی یەکتر بوەستین جا ئیتر بارودۆخەکە چەند قورسیش بێت. کرانەدەرەوەمان لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا زەبرێکی کوشندە بوو.

 

ئەم شکستەی رێدز لەکاتێکدایە یانەکە لە پرێمەرلیگیش لە پلەی پێنجەم دێن و ئەرکی ئێجگار قورسبووە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. ئێستا تاقیکردنەوە قورسەکە بۆ سڵۆت و یاریزانەکانی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کە لە چوارچێوەی یاریی چوونی چامپیۆنزلیگ دەبنە میوانی پاریس سانجێرمانی هەڵگری نازناوەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button