کوردستان

ئامار و داتای گەڕی 19ـی خولی نایابی کوردستان

پێنج گۆڵپارێز کلین شیتیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 19ـی خولی نایابی کوردستان، کەمترین رێژەی گۆڵ تۆمار کراوە و پێنج گۆڵپارێزیش کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی 19ـی خولی نایابی کوردستان 10 گۆڵ تۆمار کراوە، شەش گۆڵ لە گێمی یەکەم و چوار گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، کەمترین رێژەی گۆڵ تۆمار کردنە بەراورد بە گەڕەکانی رابردووی خولی نایابی کوردستان.

پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کردووە، راوێژ عەتا لە دەربەندیخان، عومەر ساڵح لە قەڵادزێ، عەباس یابڕ لە پێشمەرگەی هەولێر، سەرکار سەردار لە رزگاری لەگەڵ گەیلان سادق لە هەندرێن کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش بیلال عومەر یاریزانی زاخۆ لە خولەکی پێنج بەرامبەر شێروانە تۆماریکرد.

لە تەواوی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 20 کارتی زەرد و سێ کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هەردوو یانەی رزگاری و چوارقوڕنە هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە و یاریی خاوێنیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button