ئه‌وروپائیتاڵیاجیهانگرنگترین

فیدیریکۆ گاتی باسی نهێنییەکانی ژووری گۆڕینی ئیتاڵیا ده‌كات و هۆشداری ده‌دات

پەیامێکی توند بۆ هاوڕێکانی دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

فیدیریکۆ گاتی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، تیشک دەخاتە سەر گرنگیی رووبەڕووبوونەوەی یەکلاییکەرەوەی بەرامبەر بۆسنە و  هێرسك لە یاریی کۆتایی پاشکۆی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.

گاتی بۆ کەناڵی “Rai Sportـی ئیتاڵیی رایگه‌یاند،یاریزانان هەست بە قورسایی بەرپرسیارێتی وڵاتەکەیان دەکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر پێویستی پشوودان و پاراستنی وزە کردووەتەوە. ئەو دەڵێت:

“ئێمە زۆر یاری دەکەین، بۆیە دەبێت بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین و وزەمان بۆ ڕۆژی یارییەکە هەڵبگرین، بەبێ ئەوەی لە ڕۆژانی پێش یارییەکەدا بەهەدەر بچێت.”

بەرگریکارەکەی ئازووری بڕوای تەواوی بە گیانی خۆبەختکردن و هاوکاریی نێوان یاریزانەکان هەیە و پێیوایە هەر بەم شێوەیە دەتوانن ئەنجامی گەورە بەدەستبهێنن.

گاتی پێشبینی یارییەکی زۆر سەخت دەکات و هۆشداری دەدات لە ژینگەی یاریگاکە، چونکە هەرچەندە پێشتر لە بۆسنە یاریی نەکردووە، بەڵام پێی گوتراوە کە یاریگاکە بچووکە و جەماوەرێکی زۆر پڕجۆش و خرۆشی لێیە، ئەمەش ئالننگارییه‌كه‌ی راستەقینە دەبێت بۆ هەموو یاریزانەکان.

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا کە لەسەر هەژمارە فەرمییەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا (X/Azzurri) دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، گاتی دەڵێت هەرچەندە ژینگەی یاریگاکە و فشارەکان قورس دەبن، بەڵام ئەو ئامادەیە بۆ هەموو شتێک و پێشتریش لە یاریگای خراپتردا یاریی کردووە.

ئەو دووپاتیدەکاتەوە کە یارییەکە چارەنووسسازە و ئەوان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی ئیتاڵیا بگەڕێننەوە سەر نەخشەی جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button