
یاریگا –
ئەستێرەیەکی چێڵسی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەو رەخنانەی لە لیام رۆسێنیۆری راهێنەریان دەگیردرێت.
رۆسێنیۆر لە سەرەتای مانگی یەنایەر پۆستەکەی لە شوێنی ئینزۆ مارێسکا وەرگرت و ماوەی گرێبەستەکەی بۆ شەش ساڵ و نیوە. بەڵام دوای کەمتر لە سێ مانگ لەگەڵ بلووز، رەخنەکانی سەری روو لە هەڵکشانە بەهۆی خراپبوونی ئەنجامەکانیان بەتایبەت لە چەند هەفتەی رابردوودا کە بە خراپی لە چامپیۆنزلیگ کرانەدەرەوە و لە پرێمەرلیگیش تا دێت مەترسی زیاتریان دەکەوێتەسەر بۆ لەدەستدانی پێگەی چامپیۆنزیلیگی وەرزی داهاتوو.
لیام هێشتا پاڵپشتی یاریزانە دیارەکانی چێڵسی هەیە و بروایان بە تواناکانی ناوبراوە بۆ داهاتوو. لە نوێترین لێدواندا مالۆ گوستۆی ئەستێرەی فەڕەنسی بە سەرسوڕمانەوە لەسەر رەخنەکانی سەر رۆسێنیۆر هاتەدەنگ و وتی
لیام رۆسێنیۆر راهێنەرێکی ئاستبەرزە. تێناگەم بۆچی رەخنەی لێدەگرن.
گوستۆ لەوەش زیاتر باوەڕی بە تواکانای راهێنەرەکەیان پیشاندا و وتی
ئەو زۆر شتی بۆ داهاتوو پێیە. هەر ئەوەندەی کە راهێنەری چێڵسیە، کەواتە بەهرەی پێیە. ئێمەش باوەڕمان پێیەتی
💙 Malo Gusto: “Liam Rosenior is a top coach. I don’t get why people criticise him”.
“He is a lot of things for the future, but if he is the Chelsea manager it is because he has the talent for this”.
“We believe in him”, told ESPN. pic.twitter.com/aVfyLPsdBP
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 29, 2026



