هەنگاوی فەرمی؛ ریال مەدرید كار بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستكارێكی سوپەر دەكات
دەبێتە سەركردەی نوێی بێرنابیۆ

یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەکی فەرمی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدری، ئەستێرەی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە. یانە شاهانەکە بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت کە بتوانێت بۆشایی گەورەی هێڵی ناوەڕاستی پڕ بکاتەوە.
رۆدری لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.
🚨 BREAKING: Real Madrid are now working on signing RODRI! @MatteMoretto pic.twitter.com/zO91K2krKC
— Madrid Zone (@theMadridZone) March 26, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی ماتیۆ مۆریتۆ؛ ریال مەدرید كار بۆ گواستنەوەی رۆدری ناوەڕاستكاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.
مانچێستەر سیتی رێگری لە گواستنەوەی رۆدری بۆ ریال مەدرید ناکات ئەگەر یاریزانەكە داوای رۆیشتن لە یانەكە بکات.
ریال مەدرید بە فەرمی کار لەسەر گرێبەستی رۆدری دەکات، یانەکە بەدوای یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستدا دەگەڕێت کە ئەم تایبەتمەندییانەی هەبێت; سەرکردایەتی، ئەزموون، کەسایەتییەکی سەرکەوتوو، و یاریزانێک بێت کە توانای سەرکردایەتیکردنی هێڵی ناوەڕاستی هەبێت.
دانوستانەکان تاوەكوو ئێستا بە شێوەیەکی گەورە پێشنەکەوتوون، بەڵام مانچێستەر سیتی ئاگاداری ئەو بایەخپێدانەیە، و رێگری لە گرێبەستەکە ناکات ئەگەر یاریزانەکە بڕیاری ڕۆیشتن بدات.



