ئاسیاسعوودیەگرنگترین

تیروپشکی قۆناخەکانی کۆتایی خولی بژارده‌ی پاڵەوانەکانی ئاسیا راكێشرا

بە سیستەمی تەنیا یەک یاری به‌رێوه‌ده‌چێت

Yariga App

یاریگا –

لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا، تیروپشکی قۆناخەکانی کۆتایی خولی بژارده‌ی پاڵەوانەکانی ئاسیا كرا کە بڕیارە یارییەکانی لە شاری جه‌دەی سعوودیە بەڕێوەبچێت.

سیستەمی پاڵەوانێتییەکە:

تیروپشکەکە رووبەڕووبوونەوەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی تاوه‌كو یاری کۆتایی دیاریکرد. هەموو یارییەکان (7 یاری) بە سیستەمی تەنیا یەک یاری لە نێوان 16 بۆ 25ـی نیسان لە شانشینی سعوودیە ئەنجام دەدرێن.

رووبەڕووبوونەوەکانی قۆناخی یەکلاییکەرەوە:

  • ئەهلی سعودی –  دوحێلی قەتەری

  • هیلالی سعودی – سەدی قەتەری

  • شەباب ئەهلی ئیماراتی – تراکتۆری ئێرانی

  • وەحدەی ئیماراتی – ئیتیحادی سعوودی

رێڕەوی قۆناخی چارەکی کۆتایی:

1. براوەی یاریی (ئەهلی و دوحێل) – جۆهۆر دار تەعزیم (مالیزیا)
٢. براوەی یاریی (هیلال و سەد) – ڤیسێل کۆبی (یابان)
٣. براوەی یاریی (ئیتیحاد و وەحدە) – ماتشیدا زیلفیا (یابان)
٤. براوەی یاریی (شەباب ئەهلی و تراکتۆر) – بوریرام یونایتد (تایلاند)

قۆناخی نیوەی کۆتایی:

  • براوەی رێڕەوی (هیلال/سەد/ڤیسێل کۆبی) رووبەڕووی براوەی رێڕەوی (ئەهلی/دوحێل/جۆهۆر دار تەعزیم) دەبێتەوە.

  • براوەی ڕرڕەوی (ئیتیحاد/وەحدە/ماتشیدا زیلفیا) رووبەڕووی براوەی رێڕەوی (شەباب ئەهلی/تراکتۆر/بوریرام یونایتد) دەبێتەوە.

خشتەی کاتی یارییەکان:

  • یاریی یەکەمی چارەکی کۆتایی: 16ـی نیسان ده‌كرێت

  • یاریی دووەم و سێیەمی چارەكي کۆتایی: 17ـی نیسان به‌رێوده‌چێت

  • یاریی چوارەمی چارەکی کۆتایی: له‌ 18ـی نیسان ده‌كرێت

  • یارییەکانی نیوەی کۆتایی: 20 و 21ـی نیسان به‌رێوه‌ده‌چێت

  • یاری کۆتایی: 25ـی نیسان لە یاریگای ئینما لە شاری وەرزشیی مەلیک عەبدوڵا به‌رێوه‌ده‌چێت

براوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیای نوخبە، بڕی 12 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button