ئیسپانیاگرنگترین

دەستبەرداری نابین؛ هیلال پلانی بارسێلۆنا بۆ کانسێلۆ تێکدەدات

هیلال رەتیدەکاتەوە بێبەرامبەر دەستبەرداری کانسێلۆ بێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی رێگری لە رۆیشتنی خۆڕایی جواو کانسیلۆ دەکات بۆ بارسێلۆنا و داوای پارە دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی هیلال نایەوێت بەخۆڕایی یاریزانەکەیان رووبکاتە بارسێلۆنا و لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

کانسێلۆ لەگەڵ بارسێلۆنا

دوێنێ رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکرد هانزی فلیک گڵۆپی سەوزی بۆ کانسیلۆ هەڵکردووە و پێی وایە کانسێلۆ توانایەکی گەورەی بۆ پێکهاتەی یانەکە زیادکردووە، لە رووی هێرشبەری و بەرگرییەوە ئاستی یانەکەی بەرەوپێشبردووە، بۆیە یانەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەست پێشکەشی یاریزانەکە دەکات.

رۆژنامە کاتالوونییەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، پێویستە کانسیلۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال کۆتایی پێبهێنێت و وەکوو یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە بارسیلۆناوە بکات، هەروەها بە کەمکردنەوەی مووچەکەی رازیبێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بلاوگرانا نیازی کڕینی مارکوس راشفۆردی بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ هەیە، ئەوەش کێشەی بۆ کڕینی کانسێلۆ دروستکردووە، چونکە بەهۆی یاساکانی یاریی خاوێن لە لایگا، یانەکە ناتوانێت پارەیەکی زۆر خەرجبکات.

کانسێلۆ لە مێرکاتۆی زستانە بە خواستن پەیوەندی بە بلاوگرانا کرد و توانیویەتی جێگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بکاتەوە. تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 12 یاریی لەگەڵ یانەکە کردووە.

بارسێلۆنا بڕیار لەسەر داهاتووی جواو کانسیلۆ دەدات

بابەتی زیاتر

Back to top button