ئه‌وروپاگرنگترین

ریال مەدرید نامەی بۆ ناردم؛ گابریێل خیسوس باس لە تووشبوونی بە یەکەم پێکانی دەکات

نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

گابریێل خیسوس، هێرشبەری یانەی ئارسینال نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات کاتێک یەکەم جار تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە.

گابریێل خیسوس لە ساڵی 2025 تووشی پێکانێکی سەخت هات و چاکبوونەوەی پرۆسەیەکی درێژخایەن بوو، چ لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە. لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تۆڕی ئاتلێتیک، خیسوس ئاشکرای دەکات کە ریال مەدرید چەند جارێک نامەی پاڵپشتی بۆ ناردووە.

بە گوتەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە، ریال مەدرید چەندین جار نامەی پاڵپشتی بۆ ناردووە، ئەوەش بووەتە هاندانێکی گەورەی تاوەکوو زوو لە پێکانەکەی چاکببێتەوە و رۆژە سەختەکانی بە زوویی بەڕێبکات.

کاتێک یەکەم جار تووشی پێکان بووم ریال مەدرید نامەیەکی پاڵپشتی بۆ ناردم، دواتر بەداخەوە تووشی پێکانی دیکە بووم و سێ بۆ چوار جار نامەیان بۆ ناردم، هەموویانم لە ماڵەوە هەڵگرتووە.

خیسوس دەشڵێت، نامەکان تەنیا وشە نەبوون، بەڵکوو بیریخستووەتەوە لەنێو کۆمەڵگای تۆپی پێدا بەهایەکی گرنگی هەیە و تەنانەت لە دەرەوەی یانەکەی خۆیشیدا بایەخی پێدەدرێت، ئەوەش هەستێکی بەهێز و ئەرێنی پێبەخشیوە و بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی پێکانەکەی بە ئاسانی تێپەڕێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button