
یاریگا –
ئەنجامەکانی لیام رۆسێنیۆر وەکوو راهێنەری چێڵسی جێگای رەزامەندی یانەکە نییە و چارەنووسی دەکەوێتە مەترسییەوە.
تۆڕی هەواڵی ئیندیکایلا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نێو یانەکە بڵاویکردووەتەوە، هەندێک لە بەرپرسانی یانەی چێڵسی نایانەوێت لیام لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوام بێت و وەرزی داهاتوو دووردەخرێتەوە.
Exclusive 💣
There are serious concerns brewing within @ChelseaFC regarding manager Liam Rosenior.
𝐒𝐨𝐮𝐫𝐜𝐞𝐬 𝐢𝐧𝐝𝐢𝐜𝐚𝐭𝐞 𝐭𝐡𝐚𝐭 𝐬𝐨𝐦𝐞 𝐨𝐟𝐟𝐢𝐜𝐢𝐚𝐥𝐬 𝐛𝐞𝐥𝐢𝐞𝐯𝐞 𝐡𝐞 𝐰𝐨𝐧’𝐭 𝐛𝐞 𝐚𝐭 𝐭𝐡𝐞 𝐡𝐞𝐥𝐦 𝐧𝐞𝐱𝐭 𝐬𝐞𝐚𝐬𝐨𝐧.
One key figure based in the… pic.twitter.com/SJIBFd4VIv
— indykaila News (@indykaila) March 15, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بەرپرسە سەرەکییەکانی بلووز ئارەزوو دەکەن لویس ئینریکێ، راهێنەری پاریس سان جێرمان بکەنە راهێنەری یانەکەیان و لە وەرزی داهاتوو وەکوو شوێنگرەوەی لیام دەستبەکاربێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، لە ئەگەری دوورخستنەوەی رۆسێنیۆر، راهێنەرەکە دەگەڕێتەوە فەرەنسا و پۆستی راهێنەرایەتی یەکێک لە یانەکانی خولەکە وەردەگرێت.
لیام لە مانگی یەکی ئەمساڵ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی وەرگرت و جێگای ئێنزۆ مارێسکای گرتەوە، تاوەکوو ئێستا 15 یاریی یانە لەندەنییەکەی بەڕێوەبردووە، لەو ژمارە یارییە لە 8 یارییدا براوە بووە، 2 یاریی یەکسان بووە و 5 یارییشی دۆڕاندووە.



