یەک یانە لە گەڕی 13ـی خولی پلە یەکی کوردستان یاریی خاوێنی کردووە
ئامار و داتای گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان

یاریگا –
لە گەڕی 13ـی خولی پلە یەکی کوردستان یەک یانە یاریی خاوێنی کردووە و رێژەیەکی زۆریش گۆڵ تۆمار کراوە.
لە کۆی حەفت یاریی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 23 گۆڵ تۆمار کراوە، 12 گۆڵ لە گێمی یەکەم و 11 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، محەمەد سوادی لە شۆڕجە خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی لە خولەکی هەشت بەرامبەر ئاڕاڕات تۆمار کرد.
تەنها سێ گۆڵپارێز لە گەڕی 13ـی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هاوکار رەزا لە بابان، محەمەد عەبدولعەزیز لە شۆڕجە لەگەڵ رەشید عەبدولمەناف لە تەناهی کلین شیتیان کردووە و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکراوە، گەورەترین ئەنجامی ئەم گەڕەش شێخان بەدەستیهێنا و 5 _ 1 لە یاریگای خۆی لە کفری بردەوە.
لە تەواوی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 37 کارتی رەنگا و رەنگ بەکارهاتووە، 34 کارتی زەرد و سێ کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، کۆیە تاکە یانەبوو لەم گەڕەدا هیچ کارتێکیان وەرنەگرت و یاریی خاوێنیان کرد.



