عێراقکوردستان

زەوڕا گەشتەکەی بۆ سلێمانی هەڵوەشاندەوە

یاریی نەورۆز و زەوڕا کێشەی تێکەوت

Yariga App

یاریگا –

زەوڕا گەشتەکەی بۆ سلێمانی هەڵوەشاندەوە و داوا لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەکات یارییەکەیان بۆ دوابخات.

دوای ئەوەی کەمێک پێش ئێستا بڕیار بوو شاندی یانەی زەوڕا بەرەو سلێمانی بەڕێ بکەوێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەورۆز، لەم کاتەدا هەواڵ دەدرێت کە دۆخی کوردستان و ناوچەکە زیاتر بەرەو نالەباری دەچێت، یاریزانە پیشەگەرەکانی زەوڕا بڕیار دەدەن گەشت نەکەن و بۆیە یانەی زەوڕا گەشتەکەی بۆ سلێمانی هەڵوەشاندەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کارگێڕی زەوڕا داوایان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کردووە ئەم یارییە دوابخات و ئەوان ناتوانن بەبێ یاریزانە پیشەگەرەکان گەشت بکەن.

بڕیارە لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 8ـی ئاداری 2026 ) کاتژمێر 9ـی شەو نەورۆز لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەورۆز ببێتەوە، بەڵام بە هۆی ئەم دۆخە نەخوازراوە زەوڕا ئامادە نیە گەشتی سلێمانی بکات و تا ئێستا چارەنووسی ئەم یارییە به نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button