کۆیە و شەقڵاوە بۆ گەڕی داهاتوو گورزی کوشندەیان بەرکەوتووە
بێبەشەکانی گەڕی 13ـی خولی پلە یەکی کوردستان

یاریگا –
لە گەڕی داهاتووی خولی پلە یەکی کوردستان 12 یاریزان بە هۆی کارتی رەنگا و ڕەنگەوە بێبەش دەبن و کۆیە و شەقڵاوە زۆرترین یاریزانیان یاریی ناکات.
شەقڵاوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر زانکۆی جیهان بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان لە توانای هەریەک لە یاریزانان هەسەن سەلیم و خالید مەجید بێبەش دەبێت، شۆڕجەش بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاڕاڕات لە توانای بڕیار عەدنان و دیار حەمەد بێبەش دەبێت.
کۆیە زۆرترین یاریزانی لەم گەڕەدا یاریی ناکات و بۆ یارییەکەی تەناهی لە توانای هەریەک لە یاریزانان سەجاد تەحسین، عەلی محەمەد لەگەڵ محەمەد تەحسین بێبەش دەبێت، سەیف تورکی لە شێخان بە هۆی سێ کارتی زەرد و نزار سەعید لە هەمان یانە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور ناتوانن بەشداری یاریی یانەکەیان لە بەرامبەر کفری بکەن.
سەلام ئەحمەد بەرگریکاری هەولێر بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانی بەرامبەر بازیان یاریی ناکات، هەر لەم یارییەدا عەتا محەمەد یاریزانی کفری بە هەمان هۆکار بێبەش دەبێت، دانیال محێدین یاریزانی ئاڕاڕات بەرامبەر شۆڕجە بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەرد ناتوانێ بەشداری بکات.



