گرنگترینمۆندیالی 2026

ریچارلیسن دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە

"هەرگیز قسەی وام نەکردووە"

Yariga App

یاریگا –

ریچارلیسن، یاریزانی یانەی تۆتنهام و هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە یارینەکردنی یاریزانەکە دەکەن لە مۆندیالی 2026.

لە سەروبەندی جەنگی نێوان ئەمریکا – ئیسڕائیل دژی ئێران، چڕبوونەوەی هێڕشییە مووشەکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەواڵێک بەناوی ریچارلیسن بڵاوکرایەوە، گوایە یاریزانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی، هەتاوەکوو جەنگ تەواو نەبێت یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ناکات.

پێشتر هەرگیز بەیاننامەم دەرنەکردووە، بەڵام ئەم جارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری هەواڵە ناڕاستەکە بڵاویدەکەمەوە؛ هەرچەندە من دژی هەموو جۆرە جەنگ و ناکۆکییەکم، هەرگیز نەمگوتووە لە مۆندیال یاریی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل ناکەم، هیوادارم هەموو ئەوانەی هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە بێنە سەرهێڵ و هەواڵە ساختەکە بسڕنەوە.

هاوکات، حکومەتی بەڕازیل یەکێکە لەو وڵاتانەی دژی ئەو هێرشانە دەکرێت سەر ئێران و سەرکۆنەی جەنگەکەی کردووە و لەوبارەیەوە بەیاننامەیەکی دەکرد.

هێرشەکان لەناوەڕاستی پڕۆسەیەکی بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان لایەنەکاندا روویداوە، کە تاکە رێگا و بژاردەیە بۆ ئاشتی. بەڕازیل بە درێژایی مێژوو پاڵپشتی چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگای دانوستان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button