ئینگلتەراگرنگترین

هەمان چیرۆک؛ ئاڕنە سڵۆت کاردانەوەی بۆ دووبارە دۆڕانیان لە کاتی زیادکراو ئاشکرا دەکات

کاتی زیادکراو بووەتە دێوەزمەی لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

برینەکانی لیڤەرپوول لەم وەرزە قوڵتر دەبنەوە و ئاڕنە سڵۆت بێزاری خۆی لە دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆ دەردەبڕێت.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە گەڕی 29ـی یارییەکانی پریمەرلیگ بووە میوانی وۆڵڤز و 2-1 یارییەکەی پێ دۆڕاند. لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە سڵۆت دڵتەنگی نەشاردەوە کە سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە نەیانتوانی سوود لە دەرفەتەکان وەرگرن، هەروەها بێزاری خۆی لە دووبارە دۆڕانیان لە کاتی زیادکراو دەربڕی.

ئاڕنە سڵۆت بەرامبەر وۆڵڤز

جارێکی دیکە هەمان چیرۆک دووبارەبوویەوە، بەم دواییە بەهۆی گۆڵکردن لە رێی تۆپی جێگیر خاڵمان بەدەستدەهێین، بەڵام ئەوەی لە دوایین پێنج بۆ شەش یارییمان دا نەگۆڕاوە، ئەوەیە ناتوانین سوود لەو دەرفەتانە وەرگرین کە لەنێو یاریی دروستیان دەکەین و رێی گۆڵمان لێ ونبووە، بەو رادەی دەمەوێت کۆنتڕۆڵی تۆپمان لا نییە، بەڵام لە تیپەکانی دیکە زیاتر لامانە، بەڵام دواجار ئێمە گۆڵێک دەکەین و ئەوان دوو، جارێکی دیکەش لە خولەکی زیادکراو، ئەم یارییە رەنگدانەوەی ئەم وەرزەمانە.

لیڤەرپووڵ لەم وەرزە لە پێشەنگی ئەو یانانەیە کە زۆرترین گۆڵیان لە کاتی زیادکراو لێکراوە بە 5 گۆڵ.

رێدز بەهۆی شکستەکەی شەوی رابردوو دابەزییە پێنجەمی ریزبەندی، هێشتا چەندین یاریی قورس لەبەردەم یانەکەدا ماوە و مەترسی سەرنەکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ لێ دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button