ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی بارسێلۆنا لەدوای وازهێنانی لە تۆپی پێ لە دووکانێکی جلوبەرگی وەرزشی کار دەکات

لە یاریکردن لەپاڵ ئەستێرەکانی بلاوگراناوە بۆ فرۆشتنی جلوبەرگی وەرزشی

Yariga App

یاریگا –

جیرێمی ماتیو، بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا باس لە هۆکارە ئازاربەخشەکانی پشت گۆڕینی ژیانی دەکات کە لە یاریزانەوە بوو بە کارمەندێکی دووکانی جلوبەرگی وەرزشی.

ماتیو، ئێستا تەمەنی 42 ساڵە، سەردەمێک هەفتانە 100 هەزار پاوەندی وەکوو مووچە لە بارسێلۆنا وەردەگرت و یەکێک لە باشتری بەرگریکارەکان بوو، لەگەڵ یانە کاتالوونییەکە دوو لالیگا، دوو جامی شا و چامپیۆنزلیگی بردەوە، ئێستا وەکوو بەڕێوبەری لە بەشی تۆپی پێی دووکانێکی جلوبەرگی لە باشووری فەڕەنسا کاردەکات.

ماتیو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی beIN SPORTS، باس لەوە دەکات دۆسیەیەکی دادگای لەسەرە کە کێشەی گەورەی بۆ دروستکردووە، هەروەها سەختی دۆخی دارایی و تووشبوونی بە خەمۆکی لەدوای وازهێنانی لە تۆپی پێ دەخاتەڕوو.

جیرێمی ماتیو لە دووکانی فرۆشتنی جلوبەرگی وەرزشی

ئەگەر لە دووکانێکی جلوبەرگی وەرزشی کار بکەم، لەبەرئەوەیە شتێک دەگوزەرێت کە کێشەی زۆرم بۆ دروستدەکات، تەنیا دەتوانم بڵێم ئێستا لە ناوەڕاستی داوایەکی یاساییم، بۆ هەمیشە لەو کارەم بەردەوام نابم، دەبوو ژیانێکی کۆمەڵایەتیم هەبێت.

ماتیو دەشڵێت، لە هاوتیمەکانی پێشووی تەنیا لویک لۆڤاڵ لاندرێ یارمەتیداوە، کاری بۆ دۆزیوەتەوە و لە ماڵ هێناویەتە دەرەوە. لەبارەی کاتی یاریکردنی لە بارسێلۆنا، باس لە لێهاتوویی مێسی دەکات و دەڵێت یاریزانێکی زۆر بلیمەت بوو.

مێسی ناوازە بوو، لە راهێنانەکان نەماندەتوانی بیوەستێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button