پریڤیوی یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید V كڵەب بروج؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ئاتلێتیكۆ مەدرید میوانداری كڵەب بروج دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 20:45 بەكاتی هەولێر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆ میوانداری كڵەب بروج بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆنای پلەی ئۆفی گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

هەریەک لە یانەكانی ئارسیناڵ، بایرن میونشن، لیڤەرپوول، تۆتنهام، بارسێلۆنا، چێڵسی، سپۆرتینگ و مانچێستەر سیتی راستەوخۆ گەیشتنیان بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر كردووە.
لە یاریی چوون لە یاریگای كڵەب بروجی بەلجیكی بە سێ گۆڵ لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید یەكسان بوون.
لە یاریی چوون كریستۆس زۆلێس یاریزانی كڵەب بروج لە خولەكی 90 گۆڵی یەكسانی بۆ یانەكەی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ كرد و هەموو شتێكیان بۆ یاریی گەڕانەوە دواخست.
وەرزی رابردوو كڵەب بروج لە قۆناخی پاشكۆ بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-2 لە ئاتاڵانتایان بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی شازدە و ئەم وەرزەش دەیانەوێت ئەو كارە لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ دووبارە بكەنەوە.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید بە پشتبەستن بە بەهێزی هێڵی هێرشبەری و ناو خاک و یاریگای خۆی دەیەوێت یانە بەلجیكیەكە تێبپەڕێنێت و كورسییەكی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بكات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ پابلۆ باریۆس، نیكۆلاس گۆنزالێز رووبەڕووی كڵەب بروج دەبێتەوە.
كڵەب بروج بە بێ رافایێل ئۆنیدیكا بەرامبەر ئاتلێتیكۆ یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
ئۆبلاک
یۆرێنتی، پۆبیڵ، هانكۆ، روگێری
سیمۆنی، كۆكی، كاردۆسۆ، لووكمان
ئالڤارێز، سۆرلۆت
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كڵەب بروج
مینیۆلێ
سابی، ئۆردۆنێز، میچێل، سێیس
ستانكۆڤیچ
فۆربس، لیماریچال، ڤانێكن، زۆلیس
ترێسۆڵدی



