ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پەیوەست بە قسەکانی ئێمباپێ؛ پێریستیانی رووبەڕووی سزایەکی مێژوویی دەبێتەوە

چارەنووسی بێریستیانی لە دەستی ئێمباپێدایە

Yariga App

یاریگا –

جیانلوکا بێریستیانی، یاریزانی یانەی بێنفیکای پورتوگالی، دوای یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، خۆی لەبەردەم هەڕەشەی سزایەکی قورسدا دەبینێتەوە.

پبێریستیانی تۆمەتبارە بە ئاڕاستەکردنی سوکایەتی رەگەزپەرستانە بەرامبەر بە ئەستێرەی بەڕازیلی، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.

شایەدییەکەی ئێمباپێ؛ کلیلە بۆ سزادان

لە کاتێکدا بێریستیانی نکۆڵی لە تۆمەتی ڕرەگەزپەرستی دەکات، کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری ریاڵ مەدرید، وەک شایەتحاڵێکی سەرەکی هاتووەتە دەنگ.

ئێمباپێ بە فەرمی بە یوێفای راگەیاندووە،

“گوێم لێبوو بێریستیانی پێنج جار بە ڤینیسیۆسی دەگوت (مەیموون).”

 ئەم شایەدییە هاوشێوەی کەیسی ساڵی 2021ـی یاریزان ئۆندری کۆدێلایە، کە  شایەدی هاوڕێیەکی یاریزانەکە بووە هۆی سەپاندنی سزایەکی توند.

سزاكه‌ی پێڕیستیانی به‌ گوێره‌ی یاساكانی یوێفا

“یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆفا) لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکات کە مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت بێریستیانی سزا بدرێت، بە پشتبەستن بە رووداوە هاوشێوەکانی پێشوو.

مادەی 14لە یاساکانی تەمبێکردنی یوێفا ئاماژە بەوە دەکات کە چوارچێوەی سزاکان بۆ رەگەزپەرستی و ‘دژایەتیکردنی ڕەگەزخوازی’ وەک یەکە.

لە مادەکەدا هاتووە:

‘هەر لایەنێک یان کەسێک کە ملکەچی ئەم یاسایانە بێت، سوکایەتی بە کەرامەتی مرۆیی هەر تاکێک یان گروپێک بکات لەبەر هەر هۆکارێک، لەوانە رەنگی پێست، رەگەز ( ئایین، رەچەڵەکی نەتەوەیی، رەگەز (نێر یان مێ) یان ئاراستەی سێکسی، بە راگرتن (سڕکردن) بۆ ماوەیەک کە لە 10 یاری کەمتر نەبێت، یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، یان بە هەر سزایەکی تری گونجاو سزادەدرێت’.”

بەرگریی بێریستیانی: “سوکایەتیم کردووە بەڵام رەگەزپەرست نیم!”

بەگوێرەی تۆڕی ESPN، بێریستیانی دان بەوەدا ناوە کە قسەی نەشیاوی بە ڤینیسیۆس گوتووە، بەڵام هەوڵ دەدات خۆی لە تۆمەتی رەگەزپەرستی بدزێتەوە.

ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو ووشانه‌ی بەکاری هێناون  دژە  رەگەزخوازی بوون نەک رەگەزپەرستی، بەو هیوایەی سزاکەی سووکتر بکرێت.

مێژووی یوێفا لەگەڵ سزای 10یاری

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پێشینەیەکی تووندی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستیدا:

  1. کەیسی ئۆندری کۆدێلا (2021): ئه‌و یاریزانه‌ 10 یاری راگیرا دوای ئەوەی سوکایەتی بە گلێن کامارا کرد، کۆدێلا دەمی گرتبوو بۆ ئەوەی کەس نەزانێت چی دەڵێت، رێک وەک ئەوەی بێریستیانی بەرامبەر ڤینیسیۆس كردی.

  2. کەیسی کۆستیانتین ماخنۆڤسکی (2019): ئەم گۆڵپارێزەش بەهۆی رەگەزپەرستی بەرامبەر یاریزانێکی سێنیگالی 10 یاری سزادرا.

چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی

لێژنەی تەمبێکردنی یوێفا پشت بە بنەمای  باوه‌ریكی گونجاو دەبەستێت بۆ دەرکردنی بڕیارەکانی، ئەگەر شایەدییەکەی ئێمباپێ و ڤیدیۆکانی نێو یاریگا راستی تۆمەتەکە بسەلمێنن، بێریستیانی رووبەڕووی راگرتن بۆ ماوەی 10 یاری دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە گورزێکی گەورە بۆ یانەی بێنفیکا لە کێبڕکێ ئەوروپییەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button