
یاریگا –
پێشبینی دەکرێت دوای نزیکەی 40 رۆژی دیکە ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری سویدی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە.
ئالێکساندەر ئیزاک، لە دێسێمبەری رابردوو لە یاریی بەرامبەر تۆتنهام قاچی شکا و بەو هۆیە ماوەیەکی زۆرە لە یاریکردن دابڕاوە.
ئاڕنە سڵۆت راهێنەری لیڤەرپوول لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە گۆڵکارە سویدییەکە لە کۆتایی مانگی ئازار بگەڕێتەوە.
ئەگەر هیچ پاشەکشەیەک روونەدات، بە ئەگەرێکی زۆر ئالێکساندەر ئیزاک لە کۆتایی مانگی ئازار و لە سەرەتای مانگی نیسان دەگەڕێتەوە، بەڵام گەڕانەوەی واتای ئەوە نییە دەتوانێت راستەوخۆ یاریی بکات، چونکە ماوەیەکی زۆرە دابڕاوە و پێویستی بە کات دەبێت تاوەکوو بەتەواوی بۆ یاریکردن ئامادەبێت.
هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو نیوکاسڵ یونایتدی جێهێشت و بە 145 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد.
ئیزاک بە درێسی لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 16 یاریی کردووە، 3 گۆڵی کردووە 1 گۆڵی دروستکردووە.