عێراقکوردستانگرنگترین

ئەمڕۆ دێربی کوردستانە؛ هەولێر و زاخۆ لە فرانسۆ هەریری بەیەک دەگەن

مێژوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی قه‌ڵایه‌

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ، یاریگای فرانسۆ هەریری دەبێتە شانۆی یەکێک لە گەرمترین یارییەکانی وەرز، کاتێک لە دێربی کوردستاندا یانەی هەولێر میوانداریی یانەی زاخۆ دەکات، ئه‌مه‌ش له‌ ركابه‌رییه‌كانی گەڕی 18ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

ئەیوب ئۆدیشۆ؛ یەکەم تاقیکردنەوە

ئەم یارییە تایبەتمەندییەکی تری هەیە، ئەویش یەکەم دەرکەوتنی فەرمی راهێنەری بە ئەزموون ئەیوب ئۆدیشۆیە وەک راهێنەری یانەی زاخۆ، ئۆدیشۆ ئەرکەکەی قورسە، چونکە دەبێت لە یەکەم یارییدا رووبەڕووی یانەیەک ببێتەوە کە مێژووەکەی لە دژیەتی.

مێژوو لە بەرژەوەندیی قەڵایە
ئامارەکانی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەم دوو جەمسەرەی کوردستان باڵادەستی روونی یانەی هەولێر نیشان دەدەن.
لە کۆی 30 یاریی رابردووی نێوانیان:

  • هەولێر: باڵادەستە بە  14 بردنەوە و تۆمارکردنی 38 گۆڵ.

  • زاخۆ: ته‌نیا 7 بردنەوەی هەیە و 26 گۆڵی تۆمارکردووە.

  • یەکسانبوون: لە 9 یاریی هه‌ردوو یانه‌ یه‌كسانبوونه‌

دۆخی هەردوو یانە لەم وەرزەدا

هەردوو یانە بە پێکهاتەیەکی تەواو و بەبێ هیچ کێشەیەک (پێکان و سزادان) دێنە یاریگا.

  • هەولێر: سه‌ره‌تایه‌كی باشی ده‌ستپێكرد به‌ڵام دواتر ئاستی تیپه‌كه‌ی كه‌مێك دابه‌زی و ئێستا بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی دێت و چاوی لە چوارگۆشەی زێڕینە.

  • زاخۆ: بە 27خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت، و دەیەوێت بە دەستپێکێکی نوێ لەگەڵ ئۆدیشۆ، جیاوازیی خاڵەکان کەم بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button