لیڤەرپوول ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکات
یەکەم ئامانجی مێرکاتۆی هاوینە..

یاریگا –
لیڤەرپوول جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ژووڵ کۆندێ، بەرگریکاری فەڕەنسی دەستپێدەکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ژووڵ کۆندێ، بەرگریکاری بارسێلۆنا ئامادەکردووە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.
کوندێ هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ پێنج وەرزی دیکە نوێکردەوە و تاوەکوو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە هەیە.
لیڤەرپوول لە 2023، 2024 و 2025 بەردەوام هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی داوە، بەڵام لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبووە. رێدز دەیەوێت هاوینی داهاتوو بە ئۆفەرێکی گەورەتر چانسی خۆی بۆ گواستنەوەی کوندێ تاقیبکاتەوە.
لیڤەرپوول لەم زستانە 63 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی جێرێمێ ژاکێت، بەرگریکاری رێن خەرجکردووە، کە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکە دەکات. بەڵام لە بەد بەختی لیڤەرپوول ژاکێت تووشی پێکانێکی سەخت بووە و ئەم وەرزە بۆی کۆتایی هاتووە.
هاوکات رێدز لە هاوینی رابردوو بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ جیۆڤانی لیۆنی، بەرگریکاری پارما واژۆکرد، بەڵام ئەو یاریزانەش لە سەرەتای وەرز تووشی پێکانێکی سەخت بوو، تاوەکوو کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە.